آخر الأخبار
... جاري التحميل

Tuesday, September 25, 2018

شیردان بەمنداڵ لەخەودا واتای چیە؟


کچ لەخەوداببینێ شیر بەمنداڵ دەدات واتا چاکەوخێروخۆشی بەدەست دەهێنێت

ئیبن سیرین دەڵێت کچ لەخەوداببینێ شیر بەمنداڵ بدات شوو دەکات وەئەوئاواتەی لەدڵی دایە دێتەدی
کچی لەخواترس ودیندارئەم خەوەببینی واتا بەرهەلستی و بەڕەنگاربونەوەلەگەڵ نەفس و شەیتان وەسەرکەوتن بەسەر ئارەزووەکانی

بۆژنی خاوەن مێرد واتا ئەگەرمنداڵەکەکچ بی دووگیان دەبی بەکچ ئەگەرمنداڵەکەی کەشیری پێ دەدات کوڕ بی واتا دووگیان دەبی
 بەکوڕ یاخوود هەواڵی خۆشی لەناکاوە

بۆئافرەتی دووگیان ئەگەر دووگیان بونەکەی لە مانگەسەرەتاکان بوو واتا ئەم منداڵە هۆکاری زیاد بوونی ڕزقە ئەگەر لەمانگەکانی
 کۆتایی بوو واتا نزیکبوونی لەدایکبونیەتی

پیاو لەخەوداببینێ شیر بەمنداڵ بدات واتا دەوڵەمەندبوونە یاخوود تەوبەکردنە لەگوناهوتاوان
ئافرەت لەخەوداببینێ شیر بدات بەکەسی پیر واتا تووشی خەم و خەفەت دەبی



Wednesday, September 19, 2018

چەند زانیاریەک سەبارەت بە خەوتن و خەو بینین


هەموومان لەکاتی خەوتندا خەون دەبینین
 پسپۆرەکانیش پاش ئەنجامدانی چەند لێکۆڵینەوەیەک چەند نھێنییەکی خەو بینینان ئاشکرا کردووە :

١- مرۆڤ %٩٠ ی ئەو خەونانەی بیردەچێتەوە کە دەیبێنێت،
بەجۆرێک دوای پێنج خولەک لە خەو ھەستان %٥٠ خەونەکانی بیرنامێنن و دوای دەخولەک %٩٠یان لەبیردەچێتەوە .

٢- خەون تەنھا ئەو بابەتانە لەخۆدەگرێت کە زانراون.

٣-لەکاتی خەو بینیندا کەسانی نەناسراو دەبینین، لە ڕاستیدا ئەو کەسانە لە قۆناغێکی ژیاندا بینراون ،
بەڵام بە بیری مرۆڤ نایەتەوە ،
بۆ نمونە ئەگەر بکوژێک دوات بکەوێت ئەوا ڕەنگە بکوژەکە ئەو پزیشکە بێت کە لەمنداڵیدا تۆی کوتاوە و شێوەیت بیرنایەتەوە.

٤- خەونەکان ھەموویان ڕەنگاو ڕەنگ نین %١٥ خەڵکی خەونەکانیان بە ڕەش و سپی دەبینین و %٨٥ خەونەکانیان ڕەنگا و ڕەنگن.

٥- مەرج نییە ئەگەر خەون بە بابەتێکەوە ببینرێت ئەو بابەتە ڕوبدات چونکە خەون زمانی ئاماژەی خۆی ھەیە و تۆ تەنھا وەک دەرھێنەرێک ڕۆڵی تێدا دەبینیت.

٦- لەکاتی خەو بینیندا مێشک چەند بابەتێک لەدەرەوە دەھێنێت و لەگەڵ خەونەکەدا تێکەڵی دەکات، وەک گوێگرتن لە دەنگێکی ڕاستی لە خەوندا یاخود ھەستکردن بە تینوێتی.

٧- ھەموو کەس خەون دەبینێ بەلام ھەیە بیری ئەجێتەوە و مێشکی خەزنی ناکات بۆیە ھیج ھەست بەخەوبینینەکە ناکات .

٨- خەون بینین کاتی دیاری کراوی نیە ئەوانەی ئەڵێن خەون لە جەند جرکەیەک تێناپەرێت راست نیە
جونکە ھیج لێکۆڵینەوەیەکی زانستی ئەوەی دەرنەخستوە

Monday, September 17, 2018

مانای بینینی ئەسپ چییە لەخەودا


ئەو کەسەی لە خەودا ئەسپێکی هەبێت ، رزقی زیاد ئەکات وزاڵ ئەبێت بەسەر دوژمنانی ، ئەگەر سواری ئەسپ بیت و لێ ی بێت بەناو بانگ و شکۆمەند ئەبێت و پارەی دەست ئەکەوێت یان سەفەرئەکات یان کوڕی ئەبێت یان خۆی لە دوژمنانی ئەپارێزێت یان ئەگەر هاوسەری نەبێت کەسێکی خانەدان ئەبێتە هاوسەری ، هەندێ جاریش ئەسپ بە مانای خانوی جوان دێت ، ئەسپی ڕەش و سپی سەربەرزی و سەرکەوتنە بەسەر دوژمنان چونکە ئەسپی مەلائیکەیە ، ئەسپی ڕەش خەم و خەفەتە ، ئەسپی قاوەیی و قاچەکانی سپی بێت زانست و دین و ئایینە ، ئەو کەسەی لەخەودا سواری ئەسپی ڕەش و سوور بێت عارەق یان مەشروب ئەخواتەوە ، ئەو کەسەی سواری ئەسپی کەسێکی تر بێت لە رەفتار و خێر و چاکە کردن دا وەك ئەو کەسە ئەکات ، ئەو کەسەی ڕەشمەی ئەسپەکەی بەردات و دابەزێت و بەڕەڵلای کات ژنەکەی تەڵاق ئەدات ، سواری ئەسپێکی تر بێت ژنێکی تر ئەخوازێت ، بینینی ئەسپی زۆر بەڵام کەسی لەسەرنەبێت ئەوانە ئافرەتن بۆ شایی یان بۆ پرسە وماتەمینی کۆ ئەبنەوە، ئەو کەسەی لە خەودا ئەسپی زۆری هەبێت ئەبێتە گەورەی قەومێك ، ئەو کەسەی ئەسپ لەخەودا ببینێ براکانی ڕازی ئەبن لێ ی ، هەروەها ئەسپ لەخەودا پیاوە یان کورە یان شەریکە یان بازرگانە یان تاجیرە یان کرێکارە و لە بەرێوە بردنی کارەکانی دا کەسێکی لێ هاتوە ، کلکی ئەسپ لەخەودا توکی زۆر بێت مانای مندالی زۆرە ، ئەو کەسەی لەخەودا ببینێ کلکی ئەسپەکەی بڕاوەتەوە و ئەمرێت و لەپاش خۆی منداڵ جێ ناهێڵێ و لەیاد ئەچێتەوە ، ئەگەر ئەسپەکەی خۆی بێ کلك بێت ئەوە هەموو کەس و کاری لە پێش خۆی ئەمرن ، ئەو کەسەی ئەسپەکەی شەڕی لەگەڵ بکات ، ئەگەر دەسەڵات دار بیت سەرکردیەکی شەریف یان کوڕێکی باش لە ڕوی ڕائەوەستن، ئەگەر بازرگانیش بیت شەریکەکەی لێ ی جیا ئەبێتەوە ، ئەو کەسەی سواری ئەسپێکی باڵ دار بێت سەر بەرز و شکومەند ئەبێت و مال و موڵکی زۆری دەست ئەکەوێت یان هاوسەرێکی باشی دەست ئەکەویت و رێزی لێ ئەگرێت و خزمەتی ئەکات ، ئەو کەسەی سواری ئەسپێکی رەش و سپی بێت و هاوسەری نەبێت زەماوەند ئەکات ، ئەو کەسەی گۆشتی ئەسپ بخوات زاڵ ئەبێت بەسەر دوژمنانی و یان پارەی دەست ئەکەوێت ، ئەو کەسەی سواری ئەسپی رەش بێت سەفەر ئەکات ، ئەوکەسەی لەخەودا ئەسپ گازی لێ بگرێت ئەبێتە فەرماندەی سوپا ، ئەو کەسەی ئەسپێك بکوژێت پارەی دەست ئەکەوێت هیز و توانای زیاد ئەکات ، ئەسپ سوار لە ئاسمان دا بفرن لەو شوێنە شەڕ و جەنگ ڕوو ئەدات ، ئەو کەسەی لەخەودا ئەسپەکەی ئاو بی بات ئەگەرکەسێکی نەخۆشیان هەبێت ئەو نەخۆشه ئەمرێ ، سواربونی ئەسپی کویر تێك چونی باری ژیانە ، سوار بونی ئەسپی مردو خەم و خەفەتە ، ئەوکەسەی ئەسپەکەی بفرۆشی بە ئارەزوی خۆی دەست لە ئیش و کاری هەڵئەگرێت ، ئەسپی زۆر بچنە ناو کۆڵان و ماڵەکان مانای ئەوەیە باران ئەبارێت

Monday, September 10, 2018

چا خواردنەوە چیە لەخەودا


ــ خواردنەوەی چا لەخەودا واتای ئەو کەسە کارو باری ژیانی داهاتووی بۆ ئاسان دەبێت ،
ــ چا خواردنەوە ئاماژەیەکی باشە بۆ ئەو کەسەی کارێکی لەپێشە دەیەوێت بیکات ،
دووای بینینی ئەم خەونە با کارەکەی خۆی بێ ترس بکات ،
ــ کەسێک لەخەودا بینی خەریکی ئامادە کردنی چایە واتای ئەو کەسە لەهەولی باش دایە بۆ گەیشتن بە هیواو ئاواتەکەی ،
ــ چای بێ شەکر دیشلەمە باشترە لە چای شیرین ،
ــ خواردنەوەی چایەکی شیرین و خۆش کە ببێتە مایەی ئارامی بۆت واتای کارو باری ژیانی خۆت لە داهاتوو بەدلی تۆ دەبێت ، خالی کۆتایی زۆر گرینگە بەهیوام هەموو کج و کوڕێک ئەم خەونە ببینن هیواو ئاواتەکانیان بێتە دی تایبەت ئەو بەڕێزەی داوای ڕاڤەی خەو بینین بە چای کردوە ،
هاوڕێ یەکت تاگ بکە هیوای بۆ بخوازە ئەم خەونە ببینێت




چا و سودە باشەکانی بۆ قژ

چا یەکێکە لەو خواردنەوانەی بە ڕێژەیەکی زۆر  ڕۆژانە دەخورێتەوە، بەڵام لەوانەیە تا ئێستا نەتزانیبێت 
دەتوانیت چا بۆ چارەسەری کێشەکانی قژت، وەک هەڵوەرین و وشکبوونەوە و سپی بوون  بەکاربهێنیت.

-بەکارهێنانی بۆ چارەسەری قژوەرین

كوپێك چا بهێنه‌ و بیده‌ له‌ قژه‌كه‌ت و جوان بڵاویبكه‌ره‌وه‌ و بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك پێوه‌ی به‌جێبهێڵه‌ و دواتر به‌ئاوێكی مامناوه‌ند بیشۆ، ئه‌م كرداره‌ سێجار دووباره‌ بكه‌ره‌وه‌ له‌ هه‌فته‌یه‌كدا.

-بەکارهێنانی بۆ چارەسەری سپی بوون

كوپێك چای ره‌ش  و كه‌وچكێكی مامناوه‌ند خوێی تێبكه‌ و بیده‌ له‌ سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی قژت و دواتر به‌ نایلۆنێك دایپۆشه‌ بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك، پاش ئه‌وه‌ به‌ ئاوێكی مامناوه‌ند بیشۆ بێ به‌كارهێنانی شامپۆ، هه‌فته‌ی سێجار ئه‌م پێكهاته‌یه‌ به‌كاربهێنه‌ تا رزگار بێت له‌ قژی سپی.

Sunday, September 9, 2018

مانای گوڵ چییە لەخەودا؟


له‌خه‌ودا پیاوێکی شکۆمه‌ندو به ناو بانگ و به‌ شه‌ڕه‌فه‌ ، یان گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌یه‌ که‌ دوورن لێت ، گوڵ لێکردنه‌وه‌ له‌ باخچه‌ مانای پایه‌ به‌ رزی و به‌ده‌ست هێنانی خۆشه‌ویستی یه‌ ، هه‌روه‌ها گوڵ ئافره‌تێکه‌ یان جیا ئه‌بێته‌وه‌ یان ئه‌مرێ ، هه‌روه‌ها ووتراوه‌ گوڵ بازرگانیه‌ تی یه‌و نامێنێ یان خۆشی و شادی یه‌ بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م به‌رده‌وام ئه‌بێت ، کوڕو کچی گه‌نج له‌ خه‌ودا گوڵیان له‌ سه‌ر سه‌ربێت زه‌ماوه‌ند ئه‌که‌ن ،ڕۆنی گوڵ زیره‌کی یه‌ ، بڕینه‌وه‌ی دارو دره‌ختی گوڵ غه‌م و خه‌فه‌ته‌ ،گوڵی زه‌رد نه‌خۆشی یه‌ ، گوڵی سوریش پاره‌و جوانی یه‌ ، گوڵی سپیش پاره‌یه‌کی که‌مه‌ .

ئەمانەش کۆمەڵێک وێنەی گوڵ :





ئەو خۆراکانەی پێویستە لە بەیانیاندا بخورێن


خواردنی ژەمی بەیانیان یەکێکە لە ژەمە گرنگەکان کە جەستە پێویستییەتی بۆ دووبارە چالاکبوونەوە و وەرگرتنی وزەی پێویست، لەو خۆراکانەش کە جەستە لە بەیانیاندا سودی لێوەردەگرێت، هێلکە و شوتی و چەند جۆرێکی ترە.
ئەم خواردنانە پێویست دەکات کە لە ژەمی بەیانیاندا بخورێت، چونکە چالاکی و وزە بە جەستە دەدات و تەرکیز زیاتر دەکات، ئەوانیش:
هێلکە: دەوڵەمەندە بە پرۆتین كە میتابۆلیزمی لەش بەهێز دەكات و وزەیەكی زۆر بە لەش دەدات.
شوتی:ڕێژەیەکی زۆر  ئاو لە پێکهاتەیدا هەیە پارێزگاری لە تەندروستی دڵ دەكات و بە پاککەرەوەی گورچیلە دادەنرێت و لەش شێدار دەکاتەوە.
هەنگوین: وزە بە لەش دەدات و ڕێژەی هۆڕمۆنی سیرۆتۆنین لە جەستەدا زیاد دەکات.
گوێز و فستق: بەهۆی بوونی چەندین ڕەگەزی گرنگ لە پێکهاتەیاندا دەبنە هۆی ئاسانکردنی کرداری هەرس و ڕاگرتنی ڕێژەی شەکر لە خوێندا.

شیرینی لە خەودا مانای چیە؟



1-بینینی شەكر لە خەودا مانای منداڵی باش یان سەروەت و پارە و كاری باش دێت .

2-ئەو كەسەی لە خەویدا  شیرینی بخوات ئەوەدەگەیەنێت كە هەموو شتێكی بەرەو باش بوون دەڕوات و ژیانی باشتر دەبێت .

3-بینینی شیرینی و خواردنی لەخەودا هاوسەرگیریە بۆ ئەو كەسانەی هاوسەرگیریان نەكردوە  و مانای نەمانی خەم و خەفەت دەگەیەنێت ،ئەو كەسەی نەخۆش بێت لە خەویدا شیرینی بخوات مانای وایە نەخۆشیەكەی چارە دەبێت و كەسێكی دیندارە .

4-ئەو كەسەی لە خەویدا شیرینی بخوات و تامی زۆر بەچێژبێت لای ئەوە مای وایە ئەو پارەیەی لە دەستی  چوە تازە بۆی ناگەڕێتەوە .

5-ئەو كەسەی بڕێكی زۆر شەكر و شیرینی لە خەودا ببینێت مانای وایە پارەی زۆری دەست دەكەوێت و بەختەوەر دەبێت .

6-ئەوكەسەی لە خەویدا شیرینی بكڕێت یان بیدۆزێنەوە  مانای وایە ڕەنگە  شتێكی ناباش بۆی بێتە پێشەوە .

Tuesday, September 4, 2018

چۆن وابکەم لەکاتی خەودا خەوی خۆش ببینم


زۆر جار لەکاتی خەودا ئێمە خەوی ناخۆش دەبینین و بێزار دەبین لەکاتی خەودا ، وە هەستێکی ناخۆشمان لا دروست دەکات ، وە زۆرێکان نازانین هۆکاری چییە ئەم خەوانە، بۆ ئەم مەبەستە ئەم خاڵانەی خوارەوە چەند هۆکارێکن کە ئێمە دەتوانین بیگرینەبەر لەکاتی خەودا بۆئەوەی خەوی خۆش ببینین 

1-خۆت بەدوور بگرە لەهەموو دوودڵی و دڵەڕاوکێ و توڕەییەک، پەستانێکی زۆر مەخەرە سەر دەروونت، هەمیشە پێش خەوتن فرسەتێک بدە بە مێشکت ئارام بێتەوە دواتر بخەوە.

2-ئاگاداربە لەهەموو جێگایەک مەخەوە، هەمیشە کاتی خەوت دیاریبکە و بچۆرە شوێنی تایبەتی خەوتنت، چونکە ئەو شوێنەی تیایدا دەخەویت ڕۆڵی هەیە لە تێکچوون و ناخۆشی خەوەکانت.

3-پێش خەوتن خواردن مەخۆ، هەمیشە ماوەیەک بدە بەگەدەت بحەوێتەوە بۆ ئەوەی کرداری هەرس تەواو بێت، بەتایبەتی خواردنی گۆشت و چەوری و پەنیریش.

4-هەتا دەتوانیت خواردنەوەی خواردنەوە کافاینەکان کەم بکەرەوە یان لە ئێوارە بەدواوە ئیتر مەیخۆ، چونکە ئارەق پێدەکاتەوە لەکاتی خەودا و خەوەکانت تەواو تێکدەدات و بێزارکەر دەبێت.

5-ئاگاداربە لە سەیرکردنی فیلمی ترسناک و ناخۆش یان بینینی هەر دیمەنێکی خراپ کە کاریگەری لەسەر مێشک دروستبکات.

6-پێش ئەوەی بخەویت بەشێوازێکی سادە بیر لە ژیانت بکەرەوە و ڕازی بە بەهەر ڕووداوێک یان شتێک کە لەژیانتدا لەو کاتەدا بوونی هەیە و هەستەکانت ئاسوودە بکە، دواتر بخەوە.

7-بیر بکەرەوە لە دیمەنی سروشتی بۆ ئەوەی مێشک ئارام بێتەوە، واتە باشترە بیربکەیتەوە لەهەموو ڕووداو و بابەتێکی خۆش.

8-لەسەر پشت مەخەوە، چونکە جگە لەوەی لەڕووی تەندروستیەوە خراپە، لەهەمانکاتدا کاریگەری دەکاتە سەر مێشک و خەوی ناخۆش دەبینیت.

9-دەروونی خۆت خۆشبووێت و هەمیشە بەهەموو عەیبەکانیەوە قبوڵی بکە، ڕەنگە کاتێک هەڵبژاردن یان پێشنیارێک دەخەنە بەردەمت ئاسان بێت بەڵام جێبەجێکردنی قورس بێت بۆ دەروونت، بەڵام ئاسانتر دەبێت ئەگەر بینوسیتەوە بەنمونە لەسەر لاپەڕەیەک بنوسە من خۆمم خۆشدەوێت و وشەی جوان بنوسە، بەم جۆرە هەست بە ئاسوودەی دەکەیت و بیرکردنەوەکانت خۆش دەبێت.

  10- ئەو ژوورەی لێی دەخەویت، هەوڵبدە هەمیشە کەشێکی ئاسوودەبەخشی هەبێت وەک بۆنی خۆش و ڕەنگی جوان. 

11.لەکۆتایشدا خوێندنی زیکرەکانی پێش خەووتن 


Sunday, September 2, 2018

‌مانای دووگیانی کچان لەخەودا چییە؟


سکپڕی بۆ ژن له‌خه‌ودا واتا مژدەی خۆشیه و هه‌واڵی خۆشه به واتای دووگیان هاتوه هه‌ر وه‌ك خوای گه‌وره‌ له‌قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ(يَا زَكَرِيَّا إِنَّا نُبَشِّرُكَ بِغُلَامٍ اسْمُهُ يَحْيَىٰ لَمْ نَجْعَل لَّهُ مِن قَبْلُ سَمِيًّا)( 7 )
خوای گه‌وره نزاکه‌ی گیراکردو فه‌رمووی: ئه‌ی زه‌که‌ریا به‌ڕاستی ئێمه مژده‌ت ده‌ده‌ینێ به‌وه‌ی که کوڕێکت پێ ده‌به‌خشین و ناویشی - یه‌حیا - یه‌، پێش ئه‌و که‌سمان هاوناوی ئه‌و نه‌کردووه‌.
* لێدانەوەی دووگیانی لە خەودا پەیوەندیی بە بوونی بیركردنەوەی نوێیە لە ناخـــدا ,وە وەرگرتنی ڕێڕەوێكی نوێیە لە ژیانــدا بۆ چوونە ناو پەیوەندیەكی نوێ وە , لێرەدا زۆر لیكدانەوە هەن بۆ مانایی دووگیــانی لە خەودا
ئایــا تۆ لە راستیدا دووگیانیت
ئایا هیچ هەنگاوێکت ناوە بۆ دووگیان بوون؟
كێت لەگەڵ بوو ؟
هەستت چۆن بوو ئەو كات ؟
ئەم پسیارانە پیویستە ولامیان بدەیەوە لەگەڵ خودی خۆت لەبەر ئەوەی وڵامەكەت ئەوە دیاری دەكات كە بینیووتە ! بوەستە لەسەر كاردانەوەكەت
-سکپڕی له‌خه‌ودا بۆ کچ واتا خه‌مێکی شاراوه‌ى هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر خه‌می نه‌بێت لەوانەیە هاوسەرگیری کردنە
- ئه‌گه‌ر کچێک په‌یوه‌ندی حه‌رامی هه‌بێت له‌گه‌ڵ که‌سێک ئه‌وه ئاگادار کردنه وه یه له لایه‌ن خوای گەورە تا واز له په‌یوه‌ندى حه‌رام بینی ئه‌گه‌ر واز نه‌هێنی ئاشکرا ده‌بێت چونکه سکپڕ بون خه‌ڵکی هه ستی پێ دەکات
-سكپڕی لە خەودا واتا ئه‌م که‌سه‌ بیرۆكەی تازەی هه‌یه‌ بۆ ژیانی داهاتوو دەگەیەنێت
-ئەگەر ژنێک لەڕاستی سك پڕ بوو خەونی بینی كە سكی پڕە ئەوە مانای وایە ترسی زۆرە لە منداڵبوون و بە خێوكردنی منداڵەكە
-ئەگەر ئافرەتێک هاوسه‌ری هه‌بێت و خەونی بینی سكی پڕە ئەوە واتا حه‌ز ده‌كات بۆ سكپڕی و منداڵبوون
-ئیبن سیرین دەڵێت ئەو ژنه‌‌ی لە خەویدا ببینێت كوڕی بوە ئەوە مانای وایە کچی ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌خه‌ودا ببینێ کچی بوه کوڕی ئه‌بێت
* لێكدانەوەی دووگیانی لەخەودا پشت دەبەستێت بە بوونی چەند هۆكارێك لەوانە:
* ئەگەر لە راستیدا دووگیان بوویی ئەوا ئاماژەیە بۆ قەلەقــی و دڵەڕاوكێی خودی خۆت بۆ ئەو پێسوازییەی كە دەتەوێت لەو كۆرپەیەی بكەیت یان گرنگی دانە بە منداڵـــەكە .
* دووگیانی زۆربەی كات لە خەودا ئاماژەیە بە زۆر بارودۆخ كە بریتین لە كۆمەڵێك هەست و نەست ,بۆ نموونــە هەستی قەلەقـــی
* ئەگەر دووگیـان نەبوویت لە راستیدا و هەروەها هاوسەرگیریشت نەكردبوو ئەوە ئاماژەیە بۆ كۆمەڵێك بیركردنەوە كە بەسەرت زاڵە و گەیشتنە بە هەستێكی نوێ یان كارێكی نوێ
* ئەگەر لە خەودا بینیت سكت زۆر گەورەو بەرز بووە ئەوا مانایی وایە كە تۆ ئامادەی بۆ ڕوودانی گۆڕانكارییەك لە ژیــانت كە ئێستا كاتی گۆڕانیەتی
* ئەگەر كەسێك هاوسەرگیری كردبوو وە خەون بە دووگیانی زۆر لای دووبارە دەبووەوە ئەوا مانایی ووایە زۆر حەزی بە بوونی منداڵــە
* لە ڕایەكی جیاوازدا لە خەودا بوونی منداڵی كوڕ ئاماژەیە بۆ نزیك بوونەوە لە پرۆسەی هاوسەرگیــری , بەڵام ئەگەر كەسەكە هاوسەری هەبوو ئەوا ئاماژەیە بۆ بەرز بوونی پلـەو پاییەی لە ژیاندا واللە اعلم
* دووگیان بوون لەخەودا بۆ كەسانی بێ هاوسەر ئاماژەو مژدەی نزیك بوونەوەی هاوسەرگیریەتی و گوێ بیست بوونی هەواڵێكی دڵخۆش كەرەو هاتنە دی ئاواتەكەیەتی , بـــوون بە دایـــــك خەونێكی جوانە و سەرەڕای تێپەڕ بوونی بە كێشەو گرفت لە كاتێكدا سەبری لەسەر بگرێت تا كۆتایی دێت بە پاڵپشـــــتی خوای گـــــــــەورە

Saturday, September 1, 2018

هاوسەرگیری لە خەودا مانای چیە؟


هاوسەرگیری لە خەودا چەندین مانا و لێكدانەوەی جیاوازی بۆ كراوە لەوانەش:

1-ئەو پیاوەی لە خەویدا هاوسەرگیری بكات ئەوە هێندەی جوانی ئەو ئافرەتەی لە خەوەكەیدا هاوسەرگیری لەگەڵ دەكات دەستكەوت و پلەو پایەی دەست دەكەوێت.

2-ئەو كەسەی لە خەویدا هاوسەرگیری لەگەڵ كەسێك بكات كە نە شێوەی ببینێت و نە هیچ دیار بێت لێی واتە تەنها جەستەیەكی بێ ڕوخسار بێت ئەوە مانای مردنی ئەو كەسە دەگەیەنێت كە خەونەكەی بینیوە یان یەهۆی ئەمەوە كەسێك گیان لە دەست دەدات.

3-پیاوێك لە خەویدا هاوسەرگیری لەگەڵ ئافرەتێك بكات و دواتر ئافرەتە بمرێت ئەوە مانای وایە لە كارەكەیدا سەركەوتوو نابێت.

4-ئەو كچەی لە خەویدا جلی بوكێنی لەبەر بكات و لە ئاهەنگی هاوسەرگیری خۆی بێت ئەوە مانای وایە كارێكی نوێ دەكات یان هاوڕێ و  خەڵكی تازە دەناسێت.

5-ئەو كەسەی لە خەویدا ئەڵقەی هاوسەرگیری بكاتە پەنجەی ئەو كەسەی خۆشی دەوێت ئەوە مانای ئەوە دەگەیەنێت خۆشەویستیەكی زۆر لەنێوان تۆ و خۆشەویستەكەت هەیە.

6-بینینی ئاهەنگێكی هاوسەرگیری لە خەودا بەڵام بێئەوەی هیچ كەسێك لە ئاهەنگەكەدابێت مانای خێر و خۆشی دەبەخشێت بەڵام بنینی ئاهەنگێكی هاوسەرگیری كە میوانی زۆر لێبێت مانای وایە ڕەنگە توشی خەم و كێشە ببیت .

7-ئەگەر لەخەوتا ئاهەنگی هاوسەرگیریت كرد لە ماڵی كەسێكی نەخۆش ئەوە پێدەچێت كەسێكی نزیكت توشی نەخۆشیەك ببێت .

8-ئەگەر لە خەوتا هاوسەرگیریت كردبوو و بەڵام زاوا لە خەونەكەتا نەبوو ئەوە پێدەچێت توشی كێشەیەك ببیت .

9-ئەگەر لە خەوتا عەزی بوكت لەبەركردبوو ئەوە مانای وایە پەیوەندیەكی گرنگ لەگەڵ كەسێك دروست دەكەیت .

10-پۆشینی عەزی بووك لە شوێنی نەگونجاودا مانای وایە لەو كارەت ڕازی نیت كە ئێستا دەیكەیت و ئەو كەسەی پەیوەندیت هەیە لەگەڵی گونجاو نیە بۆت .

11-ئەگەر لە خەوتا عەزی بوكت پۆشیبوو ئەوە مانای وایە خۆشیەكی زۆر ڕوت تێدەكات یان ڕەنگە هاوسەرگیری بكەیت .

12-پۆشینی عەزی بووك بەڵام عەزیەكە شڕو شێواو بێت ئەوە ڕەنگە پەوەندیت لەگەڵ كەسێكی ئازیت نەمێنێت .

‌مانای بینینی سەگ لە خەودا


سەگ ئەو ئاژەڵە بەسفەت و بەوەفایەی هەمووكات هاوڕێی مرۆڤە و بیبینی ئەم ئاژەڵە بەپێی شیكردنەوەی ئیبن سیرین لێكدانەوەی تایبەتی هەیە لەوانەش:

1- ئەو كەسەی لە خەویدا سەگێك ببینێت پێی بوەڕێت ئەوە مانای وایە دوژمنەكەی زۆر لاوازە و دەسەڵاتی هیچی نیە .

2-ئەو كەسەی لە خەویدا سەگێك ڕێگەی پێبگرێت و بیەوێت جلەكانی دابكەنێت ئەوە دوژمنەكەی دەیەوێت كێشەی بۆ دروست بكات .

3-ئەگەر لە خەوتدا مێیەی سەگ ڕێگەی پێگرتیت ئەوە ڕەنگە ئافرەتێكی خراپ توشت ببێت .

4-ئەو كەسەی لە خەویدا سەگێك قەپاڵی لێبگرێت و ئازاری بدات ئەوە لەلایەن هاوڕێیەكیەوە ئازار دەدرێت .

5-ئەگەر لە خەوتدا جڵەوی سەگێك بەدەستەوە بوو ئەوە مانای وایە تۆ بەسەر كێشەكاندا زاڵیت كە لە ژیانتدا توشت دەبێت .

6-بینینی سەگی نەخۆش لە خەودا بە مانای نەخۆشكەوتنی ئەو كەس دێت كە سەگەكەی بینیوە لە خەوەكەیدا .

7-ئەو پیاوەی لە خەویدا سەگێك بەسەریدا بوەڕێت ئەوە خیانەتی لێدەكرێت لەلایەن چواردەورەكەیەوە .

مانای بینینی پشیلە لە خەودا


شیكەرەوەكانی خەون لێكدانەوەی تایبەتیان هەیە بۆ بینینی پشیلە لە خەودا .

1-ئەگەر لە خەوتدا پشیلەت بینی و نەت توانی لە خۆتی دوور بخەیتەوە ئەوە مانای وایە  ڕەنگە ئەو كارەی دەیكەیت سەركەوتوو نەبیت .

2-ئەو كەسەی لە خەویدا پشیلەیەك هێرشی بۆ ببات ئەوە مانای وایە دوژمنەكانی بەهەر جۆرێك بێت دەیانەوێت ژیانی ناخۆش بكەن و كێشەی بۆ بنێنەوە .

3-ئەگەر لە خەوتدا پشیلە چنگی لێدایت ئەوە مانای وایە كە كەسێك زیانت پێدەگەیەنێت .

4-بیستنی هاواری پشیلە لە خەودا مانای ئەوە دەبەخشێت كە هاوڕێیەكی نا دڵسۆزت دەبینیت .

5-ئەو كەسەی لە خەویدا پشیلە بكاتە باوەشی ئەوە مانای وایە كە دەكەوێتە ژێر كاریگەری ناپاكی دەوروبەرەكەی .

6-پشیلەی سپی لە خەودا مانای ئەوە دەبەخشێت كە توشی خەم و كێشە دەبیت .

فڕین لەخەودا واتاو راڤەی چیە ؟


ئەگەر ئافرەت لە ماڵی خۆیەوە بفڕێت و بچێتە مالی پیاوێکی ناسراو ئەوە شووی پێ ئەکات ،
 ئەو کەسەی لە ماڵێکی ناسراوەوە بفڕێت و بچێتە ماڵێکی نەناسراو ئەو کەسە ئەمرێ چونکە ماڵی نەناسراو گۆڕە 
 فڕیین بە سەرکەوتویی بێت سەفەرە ،
  لە خەودا لەگەڵ باڵندە فڕین ھاوڕێیەتی کردنی چەند کەسێکی غەریبە ،
  ئەو کەسانەی لوت بەرزن و لە خۆیان ڕازین لە خەودا بفڕن خەوەکەیان قەبووڵ نی یە ،
  پێش بڕکێ لە گەڵ یەکێک دا بکەیت و لە کاتی ڕاکردنەکەدا بفڕی زاڵ ئەبیت بەسەری ،
  فڕین بۆسەر شاخ زۆر باشە و سوودی زۆرە ،
  ئەوکەسەی لە خەودا بفڕێ چی ی لە دڵدا بێت بۆی دێتە دی ،
  کەسێک بفرێت و بکەوێت واتای لە بارەی ئایین دا ھەڵەی ھەیە ،
  فڕیین لە ئاسمان بێ گەڕانەوە نەخۆشی یە بێ چاک بوونەوە و ئەنجامیشی مردنە ،
  فڕیین لە خوارەوە بۆ سەرەوە بێ باڵ بەدی ھاتنی ھیواو مەبەستە ،
ئەو کەسەی لە ئاستی یەک بەرزایی بفڕێ بێ ماندوو بوون کاروباری ڕاست ئەبێت ،
  فڕین بە باڵ بۆ ھەمو خەڵکی باشە ،
  ئەگەر یەکێک قاچی لە سەرەوە بێت و سەری لەخوارەوە بێت و بفڕێ باش نی یە ،
  نەخۆش بفڕێ ئەمرێ
  بەندکراو لە خەودا بفڕێ ئازاد ئەکرێت ،
  پیاوێک ھاتە لای پێغەمبەری خوا فەرموی من ئەمشەو لەخەوما سەرم لەلاشەم جیائەبویەوە و ئەفریم ئەویش فەرمووی ئەوە شەیتانە یاری لەگەل کردووی .

‌مانای بینینی ئاگر لە خەودا بزانە


لەم بابەتەدا بەگوێرەی لێكدانەوەكان باسی مانای بینیی ئاگر دەكەین لە خەودا .

1-ئەگەر لە خەوتدا بە ئاگر دەورە درابویت ئوە مانای وایە گۆڕانكاریەكی گەورە بەسەر بیركردنەوە و گرنگی پێدانی تۆ بۆ چەند بابەتێكی ژیانت دروست دەبێت .

2-كاتێك خەو بە ئاگرەوە ببینیت و بتەوێت بیكوژێنیتەوە ئەوە مانای وایە تۆ ڕێگری دەكەیت لە هەندێك گۆڕانكاری ژیانت كە دەكرێت ڕوبدات .

3-بینینی كەسێك لە خەودا ئاگر بكاتەوە ئەوە مانای وایە هەست و سۆزێكی زۆرت هەیە بەرامبەر ئەو كەسەی كە خەونت پێوە بینوە .

4-بینینی مۆمی داگرساو لە خەودا مانای ڕوناكبونەوەی ڕێگەی ژیانت دێت .

5-ئەو كەسەی لە خەویدا ئاگر بخوات ئەوە مانای وایە ڕەنگە پارەی حەرامت خواردبێت و موڵكی تۆ نەبێت ئەوەی خواردوتە .

بینینی ئاو لە خەودا چییە؟


شیكەرەوەكانی خەون لێكدانەوەی تایبەتیان هەیە بۆ خەونەكان ، ئەمەش لێكدانەوەی شیكەرەوەكانی خەونە بۆ بینینی ئاو لە خەودا .

1- ئاوی ڕون لە خەودا بەمانای سەركەوتن و خۆشبەختی و دۆزینەوەی كەسێك دێت بۆ ژیانی داهاتووت .

2- ئەو كەسەی لە خەویدا ئاوی پیس ببینێت ئەوە مانای وایە دۆخێكی ناخۆش بۆی دێتە پێشەوە و پێویستە ئاگاداربێت .

3-بینینی ئاوێكی بەخوڕ لە خەودا بە مانای ڕوبەڕوبونەوەی كێشە دێت .

4- ئەو كەسەی لە خەویدا بەسەر ئاودا بڕوات ئەوە ئەگەری هەیە ئەو كەسە ڕوبەروی كێشە ببێتەوە .

5- خواردنەوەی ئاوی سارد لە خەودا بە مانای ئەوە دێت ئەوكەسە زۆر بەختەوەرە .

6- خواردنەوەی ئاوی گەرم لە خەودا بە مانای خەمۆكی و ژیانی ناخۆش دێت .

7- ئەو كەسەی لە خەویدا لەناو ئاودابێت و لە ڕاستیدا هاوسەرگیری كردبێت ئەوەمانای وایە دەبێت بە دایك .

8- ئەو كەسەی لە خەویدا پەرداخێك ئاو بدات بەكەسێكی دیكە و ئەگەر هاوسەرگیری كردبێت و دووگیان بێت ئەوە ڕەنگە منداڵەكەی كوڕ بێت .

9- ئەو كەسەی لە خەویدا نوقمی ئاو ببێت ئەوە مانای وایە پارەیەكی زۆری دەست دەكەوێت .

10-ئەو كەسەی لە خەویدا لە بەرزاییەوە بكەوێتە ناو ئاوەوە ئەوە ڕەنگە لە ژیانی ئاسایی خۆیدا بكەوێتە ناو خەم و خەفەتەوە

مۆز جیە لەخەودا؟


مۆز خواردن لەخەودا واتای دەست کەوت و شتیکی باشت بۆ ئەبیت
مۆز خواردن بۆ نەخۆش نزیک بوونەوەیەتی لە مردن
شیخ راتب نابلوسی دەلیت ئافرەتی سک پر ئەگەر لەخەودا بینی مۆزی ئەخوارد واتای کوری ئەبیت ،
ئەگەر بازرگان لەخەودا مۆزی خوارد واتای قازانج ئەکات لە بازرگانیەکەی

سـێو لە خـەودا چـییە؟



ئەگەر کەسێک لەخەودا بینی سێوی دەست کەوت یان پێیاندا یان خواردی ئەوا بەو ئاواتە دەگات کەلەدلیدایە ، سێوی شیرین ڕزقی حلالە ، وەسێوی ترش ڕزقی حڕامە ، سێوی سەوز منالە ، وەسێوی سور سودوقازانجەلەلایەن دەسەلاتەوە ، وەسێوی زەرد ناخۆشیە، ئەگەر کەسێک سێوی شیرینی پێتدا ئەوا هاوڕێیاتی بەهێزدەبێ لەگەلی وەئەگەر سێوی ترشی پێتدا ئەوا ناخۆشی لەگەلی دروست دەبێ، وەئەگەر بینی سێوی لێکردەوە لە دارسێو ئەوا لەلایەن کەسێکی باش سودی پێدەگات ، وەئەگەر کچێک بینی سێوی دەخوارد یان پێیاندا یان بۆنی سێوی بۆهات ئەوا هاوسەرگیری دەکات.
چاوەروانی ئێمەبن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرhttps://twitter.com
بەژداری مەیڵەکەمان بکە