آخر الأخبار
... جاري التحميل

Friday, August 31, 2018

بینینی دووپشک لەخەودا چییە؟



بینینی دووپشک لەخەودا واتە :
ئەگەر کەسێک دووپشکەی ببینی واتە ئەو کەسە لەلایەن حەسودەوە فێل یان زیانی پێ دەگات
دووپشک واتە مرۆفی دوو روو
ئەگەر لەلایەن دووپشکەوە ئازارت پێ گەیشت ئەوە جاکەیەکت پێدەگات
ئەگەر تۆ لە دووپشکت دا لەخەودا ئەوە دوژمنەکەت زیانی پێ دەگات یان ئەو کەسەی ناحەزی تۆیە
ئەگەر لەخەوەکەتا دووپشکت کوشت ئەوە دوژمنەکەت ئەمرێت و لەناو ئەجێت
ئەگەر لەخەوا بینینیت گۆشتی دووپشک ئەخۆییت ئەوە لەلایەن دوژمنتەوە قازانجێکت پێ دەگات
ئەگەر بینیت دووپشک لەناو دووکانتایە یان لەناو ئەو جێگایە کەتۆی کاری تیائەکەییت ئەوە کەسێکە ئەیوێت دزیت لیبکات
ئەگەر بینیت لەسەرجێگا کەی خۆت بوو ئەوە کەسێک لەمالەوە ئەیەوێت زیان بە مالەوە بگەیەنێت وەک بردن و بەھەدەردانی سامانی مالەوە
خوای گەورە گشت لایەکمان لە دوو پشک بپارێزێت
ئەمەش دووعای نەجات بوونە لە دووپشک (( اعوذ بکلمات اللە التامات من شر ماخلق ))

‌مانای بینینی مار لە خەودا چییە؟



شیكەرەوەكانی خەون لیكدانەوەی تایبەتیان هەیە بۆ بینینی مار لە خەوندا و بە گویرەی لیكدانەوەی ئیبن سیرین بینینی مار لە خەودا ئەم مانایانەی دەبیت .
1-ئەو كەسەی لە خەویدا مار بە مردوی ببینیت ئەوە مانای وایە لەدەست دوژمنەكانی ڕزگاری بوە .
2-ئەو كەسەی لە خەویدا بترسیت لەو مارەی دەیبینیت ئەوە مانای وایە لە دوژمنەكانی دەترسیت .
3-ئەو كەسەی لە خەویدا ماریكی مرادەرەوە بوو لەسەر جیگەی نوستنەكەی ببینیت ئەوە ڕەنگە هاوسەرەكەی توشی كیشە ببیت .
4-ئەگەر لە خەوتدا مار لە ملت ئالا بیت و كردبیتت بە سێ پارچەوە ئەوە ڕەنگە لەگەڵ هاوسەرەكەت دروست ببیت و كیشەی جیابونەوە ڕوبەڕوتان ببیتەوە .
5-ئەو كەسەی لە خەویدا ببیت بە مار ئەوە مانای وایە لە دینەكەی هەلدەگەڕیتەوە .
6-ئەو كەسەی لە خەویدا بینیت مالەكەی پڕە لە مار ئەوە پیدەچیت مالەكەی كەسانیك سەردانی بكات كە بێ باوەڕن .
7-ئەو كەسەی مار لە جەستەی بئالیت ئەوە مانای وایە ئەو كەسەی كە دوژمنیەتی زۆر لیت نزیکە .
8ـ کوشتنی مار زاڵ بوونە بەسەر ناحەزو دووژمنەکانت ،
9ـ مار لەخەودا بەدوات بێت ڕاوت بنێت واتای کەسیکی ناحەز بەدواتە ،
10ـ مار پێوەدان لەخەودا واتای کەسیکی ناحەز زیانت پێ ئەگەیەنێ
چاوەروانی ئێمەبن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرhttps://twitter.com
بەژداری مەیڵەکەمان بکە