آخر الأخبار
... جاري التحميل

Sunday, January 13, 2019

زێڕ لەخەودا چییە؟



ئەو کەسەی ھەندێ زیڕ بە خۆوە بکات لە دەستی بیت یان لە ملی بیت یان لە گوێ ی بیت ئەوە ھەندێ کەس خزمایەتی یان ھاورێ یەتی لەگەڵ دا ئەکەن و شایستەی ئەو خزمایەتی یە نین و توشی کیشەو گیرو گرفتی ئەکەن ،

ئەو کەسەی پارچەیەک زیڕ وەربگریت ئەوەندەی ئەو زیڕە غەم و خەفەتی بۆ دیت ،

ئەگەر ئەکەسیک لەخەویا زیریکی زۆر وەربگریت ئەو کەسە پایە بەرز ئەبیت ،

ئەگەر بینی مالەی لە زیر دروست کراوە واتای ئەو مالە ئەسووتئ ،

ئەو کەسەی ببینئ زیڕ ئەتوینتەوە تووشی شەڕو وئاژاوە دەبیت یان خەلک باسی دەکات ،

ئەو کەسەی ھەردوو دەستی ببیتە زیڕ ھەردوو دەستی ئیفلیج ئەبیت ،

ئەو کەسەی چاوی زیڕ بیت کویر ئەبیت ،

ھەندێ جار زیڕ بە مانای خۆشی دیت ،
زیو ببیتە زیڕ واتای ژیانی ئەو کەسە بەرەو باشترو جاکتر ئەجیت ،

کەسیک لەخەویا ببینێ زیڕ و زیوی ھەیە یان بە خۆی ھەلواسیوە ئەوە کەسیکی نیەت پاکە ،
ئەگەر لەخەودا بینی بەدوای پارجە زیریکی وون بوو ئەگەرا واتای سیقەو متمانەی بە کەسانیک کردوە شایەن و شیاوی ئەوە نەبوونە سیقەیان پئ بکریت ،

ئەگەر بینی ئەنگوستیلەیەکی زیری لە پەنجەیە شوینەکەی ئەگۆرئ ئەیخاتە پەنجەکانی ترەوە واتای خیزانی خیانەتی لئ ئەکات ئەگەر ئافرەت ئەو خەونی بینی پیاوەکەی خیانەتی لئ ئەکات ،

ئەگەر لەخەودا بینی ئەنگوستیلەکەی شکا واتای خیزانی تەلاق ئەدات ئەگەر ھاوسەردار نەبوو واتای لە نزیک ترین ھاورئ ی جیا ئەبیتەوە ،

ئەگەر لەخەودا بینی زێری دۆزیەوە سامان و پارەی خۆی لەدەست ئەجیت یان تاوانیکی ئەئەخریتە ئەستۆی رەنگە نەیکردبیت ،

خواردنی زێر لەخەودا بەخشینی پارەیە بەسەر خزمەکانی ،

ئەگەر لەخەودا بینی لەگەل زێرینگرێک بوو واتای لەگەل کەسیکی درۆزن ھاورێ یەتی دەکات ،


Wednesday, January 9, 2019

مانای بینینی گورگ لەخەودا!


ئەو كەسەی لە خەویدا گورگ بچێتە ماڵەكەی ئەوە مانای وایە كەسێكی ناپاك و دز دەچێتە ماڵەكەیەوە ، بینینی گورگ لە خەودا بە مانای دوژمنێكی درۆزن دێت .

ئەو كەسەی لە خەویدا گورگێك ببینێت ماڵی ببێت ئەوە مانای وایە كەسێكی نزیكی كاری ناباش دەكات و تۆبە دەكات بۆ ئەوەی ئەو كارانەی دوبارە نەكاتەوە .

ئەو كەسەی لە خەویدا ببێت بە گورگ ئەوە مانای وایە خۆشحاڵ دەبێت .

ئەو كەسەی لە خەویدا سەگ و گورگ بەیەكەوە ببینێت ئەوە مانای وایە كەسانێكی خراپ لە دەوری كۆبونەتەوە .

ئەو كەسەی لە خەویدا گورگێك چارەسەر بكات ئەوە مانای وایە چارەسەری كەسێك دەكات .

بینینی گورگ لە خەودا مانای لەدەستدانی شتێكی مادیی دێت و ئارەزوو دەكەیت بیپارێزیت .

بینینی گەلە گورگ لە خەودا بە مانای ئەوە دێت كەسێك هەیە دەیەوێت پلانت بۆ دابنێت و پشتت بشكێنێت .

بینینی گورگ لە دورەوە بە مانای هاوڕێی خراپ دێت و پێویستە ئاگاداربیت هاوڕێیەتی كێ دەكەیت .

ئەگەر لە خەوتدا گوێت لە دەنگی گورگ بوو مانای وایە هەست بە تەنهایی دەكەیت .

بینینی گورگی ڕەش لە خەودا مانای وایە چەند لایەنێكی خراپ هەیە لە كەسایەتی تۆدا هەیە و پێویستە زوو ئەو شتە خراپانە لە كەسایەتی خۆتدا نەهێڵیت .

Tuesday, January 1, 2019

ملوانکە لەخەودا چییە؟



ملوانکە لە خەودا بە واتای زانست و زانیاری دێت
  جەند ملوانکەکەی جوان بێت ئەوەندە زانست و زانیاریەکەی گرینگ و پیرۆزە
کەسێک بینی لەخەودا ملوانکەکەی جوان بوو بەدلی بوو واتای واتای ڕێزو سیقەو متمانەی لای خەلک زۆر ترو زیاتر دەبیت
  هەندێ لە زانایان دەلێن ملوانکە بە واتای حەج کردن دێت جونکە حەج کردن پلەو پایەی مرۆڤ بەرز دەکات ملوانکەش نیشانەی مرۆڤی بەرزو پلەدارە
  ملوانکە بە واتای ئەمانەتیش دێت
ئەگەر بینی ملوانکەیەکی ئاگری لە مل بوو واتای ئەمانەتی خەلکی لایەو نیەتی وایە نەیداتەوە
بینینی ملوانکە لەخەودا بەواتای ئەوەیە ئەگەر کارێکی پەرتو بڵاوی هەبێت ڕێکی دەخاتەوە
ملوانکە لەخەودا بۆ ژن بەواتای ئەوەیە خەڵکی گومانی خراپ بە مێردەکەی دەبات بوختانی دەدرێتە پاڵ
کچ لەخەودا ببینێ ملوانکە لەمل دەکات یان بە دیاری بۆی دێت بەواتای ئەوەیە ان شاءالله لەماوەیەکی نزیک هاوسەرگیری دەکات
ئیبن سیرین دەڵێت ملوانکه لەخەودا بۆ ژنان جوانی و شۆخو شەنگیانه لەگەڵ ئاره‌زوویان
ئەگەر ملوانکه یەکی زێڕی لەملی خۆیدا بینی کارێكی موسڵمانانی پێ دەسپێردرێ یان ئەمانەتی کەسێکی دەکەوێتە لا
ملوانکه بۆ پیاوان ئەگەر پارەی لەگەڵ بوو ئه وه به ڵگه ی هاوسه رگیریه لەگەڵ ژنێکی شۆخو شەنگدا
ملوانکه بۆ ژن ماڵ و سامانێکه مێردەکەی لای ئەو دایناوە
هەندێك دەڵێن ئەو ملوانکه جوانیه ی ژنان لەگەردنیان هه ڵی دەگرن بەڵگەیە لەسەر هاوسەر و کوڕەکانیان
نابڵسی ده ڵێت ملوانکه بۆ ژنان دووگیان بونی کوره



مردن چییە لەخەودا؟



مردن لەخەودا گەڕاندنەوەی ئامانەتە یان چاك بوونەوەی نەخۆشە و یان ئازاد بوونی بەندکراوە لە زیندان و یان چاوپێکەوتنە بەو کەسانەی ماوەیەکی زۆرە دوور کەوتونەتەوە ، 
مردن لەخەودا ئەگەر گریان و هاوارو قیژانی لەگەڵ دا بێت و مردوەکە لە ژیر خاك نەشاردرێتەوە مانای ئەوەیە ئایین لە بارێکی خراپ دایەو دونیاش لەبارێکی باش دایە ،
 ئەو کەسەی لەخەودا ببینێ مردوەو گریان و حاڵەتی پرسەو مردن لە ئارادا نی یە ئەو کەسە خانوەکەی ئەڕوخێ یان کوێر ئەبێت یان تەمەنی درێژ ئەبێت ،
 ووتراوە مردن سەفەرە یان هەژاری و دەست کورتی یە ،هەروەها ووتراوە مردن هاوسەر گیری یە چونکە مردو وەك بوك و زاوائەشۆردرێ و بۆنی خۆش ئەکرێت و ئەڕازێندرێتەوە ، 
ئەو کەسەی لەخەودا بمرێت ولەسەر شان هەڵبگیرێت بەڵام لە ژێر خاك نەشاردرێتەوە ئەو کەسە زاڵ ئەبێت بەسەر دوژمنەکانی دا ، ئەو کەسەی لە خەودا بمرێت و زیندو بێتەوە ‌ ئەو کەسە لە پاش هەژاری و دەست کورتی دەوڵەمەند ئەبێت ولە گوناهە‌کانی تۆبە ئەکات ، مردوێك لە خەودا بە یەکێك بڵێ من نەمردومە ئەو مردوە لە پلەو پایەی شەهیدان دایە ، مردو لەخەودا ببیندرێ دڵ تەنگە یان نەخۆشە یان لاوازبوە یاب ڕەنگی زەردە یان ئەگرێت یان بێزارە ئەو مردوە خۆی بەرپرسیارە لە کاروباری ئایینی خۆی ولەو دونیایە لەبارێکی ناخۆش دایە ، 
مردوەکان لە گۆڕ دەرچن و خواردنی خەڵکی بخۆن گرانی ئەبێت ، مردوو لەخەودا هەرچی بڵێ ڕاست ئەکات چونکە لە جێ ی هەقە ،مردو لەخەودا ببیندرێ پێ ئەکەنێت و ڕووی خۆشەو جل و بەرگی جوان و ڕێك و پێکی لەبەرە ، ئەومردوە لەو دونیایە حاڵی باشە ، ئەو کەسەی لەخەودا لەسەر مردوو نوێژ بکات ئەو کەسە ئامۆژگاری پیاوێکی دڵ ڕەق ئەکات ، هەرەوها مردن پەشیمانی یە‌ لە گوناهێکی گەورە ، 
ئەو کەسەی لەخەودا بە ڕوتی بمرێ هەژارو دەست کورت ئەبێت ، ئەگەر لەسەر فەرش بمرێ ئەکەوێتە خێرو خۆشی ، مردنی کوڕ لەخەودا مانای ڕزگاربوونە لە دوژمنێك ، ئەو کەسەی لەخەودا ببینێ مردو لەژێر خاك شاردرایەوە ئەوکەسە ئەگەر هاوسەری نەبێت زەماوەند ئەکات ، مردن بۆ ئەو کەسانە باشە کە غەمبارن یان ئەترسن ، مردنی برا لەخەودا مردنی دوژمنە ، 
ئەوکەسەی لەخەودا لەناو کۆمەڵێك مردو دا بێت ئەوە لەناو کۆمەڵێك دووڕوو دایە ،ئەو کەسەی هاوڕێ یەتی مردو بکات سەفەر ئەکات ، ئەو کەسەی لەخەودا لەسەر تەختی مردوو شۆرین دا بێت ئەو کەسە ڕزگاری ئەبێت لە قەرز و غەم و خەفەت و لەو گەناهانەی کە کردویەتی ، زیندوو بوونەوەی مردو لەخەودا مانای زیندوبونەوە و باس کردنی کارو باری ئەومردوەیە ، مردوو لەخەودا ڕووی ڕەش بێت ئەومردوە بەکافری مردوە ، ئەوکەسەی لەخەودا مردوێك زیندو کاتەوە ئەو کەسە گاورێك یان جولەکەیەك ئەکاتە ئیسڵام ، 
زیندوو هەر چی بداتە مردو باش نی یە و زەرەر و زیانی بەدواوەیە ، مردو هەر چی بداتە زیندو باشەو خێرو خۆشی بەدواوەیە ، مردو دەستی زیندو بگرێت و لەگەڵ خۆی بیبات ئەو زیندوە پارەی لە لای یەکێك دا هەیەو نایداتەوە ئەو پارەیەی بۆ ئەگەڕێتەوە ، قسە کردن لەگەڵ مردوو تەمەن درێژی یە ،زیندو مردو ماچ کات زیندوەکە سوود لە پارەو زانستی ئەو مردوە وەرئەگرێت ، نەخۆش مردو ماچ کات ئەمرێ ،زیندو لەگەڵ ئافرەتێکی مردو زەماوەند بکات ئەمرێ ، مردو جل و بەرگی پیس و دڕاو بداتە یەكێك ئەوکەسە زەرەر ئەکات وپارەی نامێنێ ، مردو لە زیندو بدات ئەو زیندوە لە ئایین دا کەم کوڕی هەیە یان لەسەفەر دائەکەوێتە خێرو خۆشی ، 
زیندو لەخەودا لەگەڵ مردو بخەوێت زیندوەکە تەمەن درێژ ئەبێت ، ئەوکەسەی لەخەودا ببینێ دایکی ئەمرێ کاروباری دونیای تێك ئەچێت ، نەخۆش لەخەودا ببینێ برای مرد خۆی ئەمرێ ، 
ئەو کەسەی لەخەودا هاوسەرەکەی بمرێت کاروباری پیشەو ژیانی تێك ئەچێت ، لەخەودا ببیندرێ مردوێك لە ناو ئاوی دەریادا ئەخنکێ ئەو مردوە لە ماوەی ژیانی دا گوناهی زۆری کردوە ، مردوەکان لە گۆڕەکانیان دەرچن مانای ئەوەیە بەندکراوەکان لە زیندان ئازاد ئەکرێن ، 
مردن بۆ هەژار دەوڵەمەند بوونە ، مردنی پیغەمبەرەکان لە خەودا مانای لاوازبوونی باری ئایینە ، مردنی دایك و باوك تێك چونی کاروباری ژیانە ، مردنی هاوسەر دونیا و ژیانێکی بێ سوودو بەسەر چوە .


چاوەروانی ئێمەبن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرhttps://twitter.com
بەژداری مەیڵەکەمان بکە