آخر الأخبار
... جاري التحميل

Wednesday, January 9, 2019

مانای بینینی گورگ لەخەودا!


ئەو كەسەی لە خەویدا گورگ بچێتە ماڵەكەی ئەوە مانای وایە كەسێكی ناپاك و دز دەچێتە ماڵەكەیەوە ، بینینی گورگ لە خەودا بە مانای دوژمنێكی درۆزن دێت .

ئەو كەسەی لە خەویدا گورگێك ببینێت ماڵی ببێت ئەوە مانای وایە كەسێكی نزیكی كاری ناباش دەكات و تۆبە دەكات بۆ ئەوەی ئەو كارانەی دوبارە نەكاتەوە .

ئەو كەسەی لە خەویدا ببێت بە گورگ ئەوە مانای وایە خۆشحاڵ دەبێت .

ئەو كەسەی لە خەویدا سەگ و گورگ بەیەكەوە ببینێت ئەوە مانای وایە كەسانێكی خراپ لە دەوری كۆبونەتەوە .

ئەو كەسەی لە خەویدا گورگێك چارەسەر بكات ئەوە مانای وایە چارەسەری كەسێك دەكات .

بینینی گورگ لە خەودا مانای لەدەستدانی شتێكی مادیی دێت و ئارەزوو دەكەیت بیپارێزیت .

بینینی گەلە گورگ لە خەودا بە مانای ئەوە دێت كەسێك هەیە دەیەوێت پلانت بۆ دابنێت و پشتت بشكێنێت .

بینینی گورگ لە دورەوە بە مانای هاوڕێی خراپ دێت و پێویستە ئاگاداربیت هاوڕێیەتی كێ دەكەیت .

ئەگەر لە خەوتدا گوێت لە دەنگی گورگ بوو مانای وایە هەست بە تەنهایی دەكەیت .

بینینی گورگی ڕەش لە خەودا مانای وایە چەند لایەنێكی خراپ هەیە لە كەسایەتی تۆدا هەیە و پێویستە زوو ئەو شتە خراپانە لە كەسایەتی خۆتدا نەهێڵیت .

هیچ کۆمێنتێک نیە:

بۆ comments

چاوەروانی ئێمەبن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرhttps://twitter.com
بەژداری مەیڵەکەمان بکە