آخر الأخبار
... جاري التحميل

Tuesday, September 4, 2018

چۆن وابکەم لەکاتی خەودا خەوی خۆش ببینم


زۆر جار لەکاتی خەودا ئێمە خەوی ناخۆش دەبینین و بێزار دەبین لەکاتی خەودا ، وە هەستێکی ناخۆشمان لا دروست دەکات ، وە زۆرێکان نازانین هۆکاری چییە ئەم خەوانە، بۆ ئەم مەبەستە ئەم خاڵانەی خوارەوە چەند هۆکارێکن کە ئێمە دەتوانین بیگرینەبەر لەکاتی خەودا بۆئەوەی خەوی خۆش ببینین 

1-خۆت بەدوور بگرە لەهەموو دوودڵی و دڵەڕاوکێ و توڕەییەک، پەستانێکی زۆر مەخەرە سەر دەروونت، هەمیشە پێش خەوتن فرسەتێک بدە بە مێشکت ئارام بێتەوە دواتر بخەوە.

2-ئاگاداربە لەهەموو جێگایەک مەخەوە، هەمیشە کاتی خەوت دیاریبکە و بچۆرە شوێنی تایبەتی خەوتنت، چونکە ئەو شوێنەی تیایدا دەخەویت ڕۆڵی هەیە لە تێکچوون و ناخۆشی خەوەکانت.

3-پێش خەوتن خواردن مەخۆ، هەمیشە ماوەیەک بدە بەگەدەت بحەوێتەوە بۆ ئەوەی کرداری هەرس تەواو بێت، بەتایبەتی خواردنی گۆشت و چەوری و پەنیریش.

4-هەتا دەتوانیت خواردنەوەی خواردنەوە کافاینەکان کەم بکەرەوە یان لە ئێوارە بەدواوە ئیتر مەیخۆ، چونکە ئارەق پێدەکاتەوە لەکاتی خەودا و خەوەکانت تەواو تێکدەدات و بێزارکەر دەبێت.

5-ئاگاداربە لە سەیرکردنی فیلمی ترسناک و ناخۆش یان بینینی هەر دیمەنێکی خراپ کە کاریگەری لەسەر مێشک دروستبکات.

6-پێش ئەوەی بخەویت بەشێوازێکی سادە بیر لە ژیانت بکەرەوە و ڕازی بە بەهەر ڕووداوێک یان شتێک کە لەژیانتدا لەو کاتەدا بوونی هەیە و هەستەکانت ئاسوودە بکە، دواتر بخەوە.

7-بیر بکەرەوە لە دیمەنی سروشتی بۆ ئەوەی مێشک ئارام بێتەوە، واتە باشترە بیربکەیتەوە لەهەموو ڕووداو و بابەتێکی خۆش.

8-لەسەر پشت مەخەوە، چونکە جگە لەوەی لەڕووی تەندروستیەوە خراپە، لەهەمانکاتدا کاریگەری دەکاتە سەر مێشک و خەوی ناخۆش دەبینیت.

9-دەروونی خۆت خۆشبووێت و هەمیشە بەهەموو عەیبەکانیەوە قبوڵی بکە، ڕەنگە کاتێک هەڵبژاردن یان پێشنیارێک دەخەنە بەردەمت ئاسان بێت بەڵام جێبەجێکردنی قورس بێت بۆ دەروونت، بەڵام ئاسانتر دەبێت ئەگەر بینوسیتەوە بەنمونە لەسەر لاپەڕەیەک بنوسە من خۆمم خۆشدەوێت و وشەی جوان بنوسە، بەم جۆرە هەست بە ئاسوودەی دەکەیت و بیرکردنەوەکانت خۆش دەبێت.

  10- ئەو ژوورەی لێی دەخەویت، هەوڵبدە هەمیشە کەشێکی ئاسوودەبەخشی هەبێت وەک بۆنی خۆش و ڕەنگی جوان. 

11.لەکۆتایشدا خوێندنی زیکرەکانی پێش خەووتن 


هیچ کۆمێنتێک نیە:

بۆ comments

چاوەروانی ئێمەبن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرhttps://twitter.com
بەژداری مەیڵەکەمان بکە