آخر الأخبار
... جاري التحميل

Friday, October 19, 2018

بۆچی ئێمەی مرۆڤ خەو دەبینین؟


لێكۆڵینەوە زانستیەكان هەندێک ھۆكاری سەرەكیان دەستنیشانكردوە بۆ خەون بینین و بۆچی ئێمە خەو دەبینین.

یەكەم: خەون بینین بەپەرچەكرداری كیمیایی مێشك ناودەبات، دەڵێت ھیچ مانایەكی نیەو لەكاتی پشوی مێشكدا وێنەكان ھەندێكجار بەتێكەڵوپێكەڵی‌و ھەندێكجار بەڕێكی دێن‌و دەڕۆن‌و ھیچی تر.

دووەم:  ئێمە خەون دەبینین چونكە مێشك دەیەوێت خۆی رێكبخاتەوەو ھەرچی شتی خراپ‌و ناپێویستە فڕێی دەدات‌و شتە باشەكانیش تۆماردەكات‌و خەزنیان دەكات.

سێیەم: ئێمە خەون دەبینین تا كێشەكانمان چارەسەربكەین. چونكە زۆرجار كێشەیەك ئەوەندە ئاڵۆزە كە لەئاگاییدا دۆش دادەمێنین‌و چارەسەرمان پێنیە بۆی، بەڵام خەونێك دەبێتە كلیلی چارەسەرو كێشەكەمان بۆ حەل دەكات.

ئەم ھۆكارانەی سەرەوە زادەی توێژینەوە زانستیەكانن بەڵام ھیچیان وەڵامێكی دروستی تەندروست نین بۆ ئەو پرسیارەی كەدەپرسێت ئێمەی مرۆڤ بۆچی خەون دەبینین

بەڵام شتێکی تریش ھەیە لەدەرەوەی زانست كە لەڕوانگەی شەرعیەوە باسكراوە دەربارەی خەوو خەون بینین ئەوەیە كەخەو بەمردنی کاتی ناودەبات ، خەونیش گەشتێكی بچوكی كورتخایەن كەدواتر دەبێت بگەڕێتەوە بۆ جەستەكە. خەون بینین بەو ئەرك‌و كردارانە دانراوە كە لەكاتی ئەو گەشتەدا ئەنجامدەدرێت یان ئەو دیمەن‌و روداوانەی كەدەیانبینێت جا رەنگە ھەندێكیان ھیچ پەیوەندی بەخۆیەوە نەبێت و ھەندێكیشیان رەنگە پەیوەندی بەم ژیانەی خۆیەوە ھەبێت.

چاوەروانی ئێمەبن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرhttps://twitter.com
بەژداری مەیڵەکەمان بکە