آخر الأخبار
... جاري التحميل

Friday, September 6, 2019

مانای بینینی شیر چیە لەخەودا؟


ـ خواردنەوەی شیر لەخەودا بۆ نەخۆش چاک بوونەوەیە شیفای بۆدێت
ـ مانای شیر لەخەودا بۆ کەسێکی هەژار دەسکەوتی ماڵ و سامانی حەڵاڵ و دەوڵەمەندیە
ـ بۆ کچ شوو کردنە بۆ کوڕ ژن هێنانە

ـ شیر لەخەودا چەندی تازەترو شیرنتر بێت سوودی زیاترە
ـ ئەگەر ژن لەخەودا ببینێ شیر لەمەمکی کۆ بویتەوە دەبێتە خاوەن منداڵ
ـ بەڵام خواردنەوەی شیری ئاژەڵی گۆشت حەرام خوارنی ماڵی حەڕامە

ـ دۆشینی شیر کاسبی حەڵاڵە ڕژانی شیر کەم دەرامەتیە بۆ ئەوەی کە لێی ڕژاوە
خۆ شۆردن بەشیر تۆبە کردنە لە گوناهو تاوان
ـ ئەگەر کەسێک لەخەودا بینی شیری دەدۆشی خوێنی لێهات یان لەمەمکی شوێنی شیرهاتن خوێنی لێهات واتا پارەی حەڕامی دەسکەوتوە
ـ کەسێک لەخەودا ببینێ شیری خۆی دەخوارد واتا لەکارو کاسبیەکەی زیان بەدی دێت
ـ ئەگەر بینی بویتە منداڵ و شیر دەمژێ واتا بەئاواتی ناگات

چاوەروانی ئێمەبن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرhttps://twitter.com
بەژداری مەیڵەکەمان بکە