سەگ ئەو ئاژەڵە بەسفەت و بەوەفایەی
هەمووكات هاوڕێی مرۆڤە و بیبینی ئەم ئاژەڵە بەپێی شیكردنەوەی ئیبن سیرین
لێكدانەوەی تایبەتی هەیە لەوانەش:
1- ئەو كەسەی لە خەویدا سەگێك ببینێت پێی بوەڕێت ئەوە مانای وایە دوژمنەكەی زۆر لاوازە و دەسەڵاتی هیچی نیە .
2-ئەو كەسەی لە خەویدا سەگێك ڕێگەی پێبگرێت و بیەوێت جلەكانی دابكەنێت ئەوە دوژمنەكەی دەیەوێت كێشەی بۆ دروست بكات .
3-ئەگەر لە خەوتدا مێیەی سەگ ڕێگەی پێگرتیت ئەوە ڕەنگە ئافرەتێكی خراپ توشت ببێت .
4-ئەو كەسەی لە خەویدا سەگێك قەپاڵی لێبگرێت و ئازاری بدات ئەوە لەلایەن هاوڕێیەكیەوە ئازار دەدرێت .
5-ئەگەر لە خەوتدا جڵەوی سەگێك بەدەستەوە بوو ئەوە مانای وایە تۆ بەسەر كێشەكاندا زاڵیت كە لە ژیانتدا توشت دەبێت .
6-بینینی سەگی نەخۆش لە خەودا بە مانای نەخۆشكەوتنی ئەو كەس دێت كە سەگەكەی بینیوە لە خەوەكەیدا .
7-ئەو پیاوەی لە خەویدا سەگێك بەسەریدا بوەڕێت ئەوە خیانەتی لێدەكرێت لەلایەن چواردەورەكەیەوە .
هیچ کۆمێنتێک نیە:
بۆ comments