آخر الأخبار
... جاري التحميل

Friday, September 6, 2019

مانای بینینی شیر چیە لەخەودا؟


ـ خواردنەوەی شیر لەخەودا بۆ نەخۆش چاک بوونەوەیە شیفای بۆدێت
ـ مانای شیر لەخەودا بۆ کەسێکی هەژار دەسکەوتی ماڵ و سامانی حەڵاڵ و دەوڵەمەندیە
ـ بۆ کچ شوو کردنە بۆ کوڕ ژن هێنانە

ـ شیر لەخەودا چەندی تازەترو شیرنتر بێت سوودی زیاترە
ـ ئەگەر ژن لەخەودا ببینێ شیر لەمەمکی کۆ بویتەوە دەبێتە خاوەن منداڵ
ـ بەڵام خواردنەوەی شیری ئاژەڵی گۆشت حەرام خوارنی ماڵی حەڕامە

ـ دۆشینی شیر کاسبی حەڵاڵە ڕژانی شیر کەم دەرامەتیە بۆ ئەوەی کە لێی ڕژاوە
خۆ شۆردن بەشیر تۆبە کردنە لە گوناهو تاوان
ـ ئەگەر کەسێک لەخەودا بینی شیری دەدۆشی خوێنی لێهات یان لەمەمکی شوێنی شیرهاتن خوێنی لێهات واتا پارەی حەڕامی دەسکەوتوە
ـ کەسێک لەخەودا ببینێ شیری خۆی دەخوارد واتا لەکارو کاسبیەکەی زیان بەدی دێت
ـ ئەگەر بینی بویتە منداڵ و شیر دەمژێ واتا بەئاواتی ناگات

Saturday, March 30, 2019

مانای بینینی هەنگ لەخەودا چییە؟



 له‌ خه‌ودا مرۆڤیکی کاسبکار و به‌ به‌ره‌که‌ته‌ و مه‌ترسیشی هه‌یه‌ ، ئه‌و که‌سه‌ی هه‌نگوین ده‌رکات پاره‌ی حه‌ڵاڵی ده‌ست ئه‌که‌وێ ، ئه‌گه‌ر

هه‌موو هه‌نگوینه‌که‌ی بردو به‌شی مێش هه‌نگوینه‌کانی به‌ جێ نه‌هێشت ئه‌و که‌سه‌ زوڵم له‌ خه‌ڵکی ئه‌کات ، مێش هه‌نگوین بۆ سه‌رباز مانای دوژمنه‌ ، ئه‌و

که‌سه‌ی میش هه‌نگوین بکوژێ به‌سه‌ر دوژمن دا زاڵ ئه‌بێت ، کوشتنی مێش هه‌نگوین بۆ جوتیار باش نی یه‌ ، چونکه‌ سه‌رچاوه‌ی ڕزقی یه‌تی ، هه‌روه‌ها

مێش هه‌نگوین به‌ مانای باج و زاناش دێت ، مێش هه‌نگوین له‌ خه‌ودا به‌ مانای سوپای موسڵمانان دێت ، کوله‌ش به‌ مانای سوپای کافران دێت . . . .


Wednesday, March 6, 2019

خەو بینین بە کەڵەشێر چییە؟


لەخەودا گەورە پیاوی ماڵە و مریشکیش گەورە ئافرەتی ماڵە ، کەڵەشێر جەنگاوەرێکی شکۆمەندە یان پیاوێکی ڕەوشت خراپە ، هەندێ جار قسەی باش ئەکات و هەندێ جاریش قسەی خراپ ، کەڵەشێر کوڕێکی خۆشەویستە ، ئەو کەسەی کەڵەشێرێکی دەست کەوێت لەگەڵ پیاوێك ئاشت ئەبێتەوە ، ئەو کەسەی لەخەودا کەڵەشێرێك سەربڕێت وەڵامی بانگ دەر ناداتەوە 

 ئەو کەسەی کەڵەشێر لە خەودا ببینێ باری زانستی و دانایی پتەوتر ئەبێت یان لەگەڵ زانایان دا کۆئەبێتەوە و سوود وەر ئەگرێت ، ئەو کەسەی لە خەودا ببێتە کەڵەشێر ئەمرێ ، ئەو کەسەی لە خەودا کەڵەشێر دوو دەنوکی لێدات پیاوێکی بیانی ئەی کوژێت

 ئەگەر کەڵە شێرەکە سپی بوو ئەوە بانگ دەرە ، هەروەها ووتراوە ئەو کەسەی لەخەودا ببێتە كەڵەشێر ئەبێتە نۆکەرو ئەکەوێتە ژێر دەستی خەڵکی یان ئەبێتە بانگ دەر و شارەزایی ئەبێت لە بارەی کاتەوە ، هەروەها کەڵەشێر بە مانای ووتار بێژ و خوێنەر دێت ، کەڵەشێر ئەو کەسەیە فەرمانی چاکە کردن ئەدات و چاکەش ناکات چونکە کاتی نوێژمان بیر ئەخاتەوە بەڵام خۆی نوێژ ناکات

لەوانەیە کەڵەشێر لە خەودا پاسەوان بێت ، ئەو کەسەی لەخەودا ببینێ کەڵەشێرێك چوە ماڵی و چەند دەنکێك جۆی برد مانای ئەوەیە بانگ دەر دزی لێ ئەکات ، کەڵەشێر لەخەودا پیاوێکی شکۆمەندو دەنگ خۆشە ، کەڵەشێری بچکۆلە کوڕە 

ئەو کەسەی لە خەودا کەڵەشێرێکی دەست کەوێت کوڕێکیان ئەبێت یان خانوێك ئەکڕێت یان کەسێکی دووری ئەگەڕێتەوە یان هەوالی ئەو کەسەی پێ ئەگات 

 ئەو کەسەی کەڵەشێرێکی سوری دەست کەوێت نۆکەرێکی دەست ئەکەوێت و ئەو نۆکەرە لە دەستی ئاغاکەی هەڵاتوە ، ئەو کەسەی لەخەودا لەگەڵ کەڵەشێر شەڕ کات ئەوە لەگەڵ پیاوێکی بیانی دا شەڕ ئەکات


Friday, March 1, 2019

مانای قژ لەخەودا


ــ له‌ خه‌ودا پاره‌و ته‌مه‌ن درێژی یه‌

ــ درێژ بوونی قژی سه‌ر مانای ته‌مه‌ن درێژی یه‌ به‌ تایبه‌تی بۆ ئافره‌ت

ــ که‌زی قه‌رزه‌

ــ لابردنی توکی سمێڵ و بن هه‌نگڵ نه‌مانی قه‌رزه‌ یان نه‌مانی غه‌م و خه‌فه‌ته‌

ــ که‌زی به‌ مانای پاره‌ کۆکردنه‌وه‌ش دێت

ــ ده‌رچونی توك له‌ جێ ی نا ئاسایی باش نی یه‌ و توشی غەمت دەکات

ــ سه‌رتاشین له‌کاتی حه‌ج دا هێمنی و ئاسایشه‌

ــ ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ قژی وه‌ك پرچی ئه‌سپه‌ ئه‌گه‌ر دز بێت ئه‌گیرێ 

ــ قژ وه‌ك توکی به‌رازی لێ بێت توشی غه‌م و په‌ژاره‌ ئه‌بێت

ــ غه‌مبار پرچی درێژ بێت غه‌مه‌که‌ی زیاد ئه‌کات و غه‌مبار تر ئه‌بێ

ــ یه‌کێك دڵخۆش و کامه‌ران بێت و له‌ خه‌ودا ببینێ قژی درێژ بووه‌ زیاتر دڵخۆش و کامه‌ران ئه‌بێت

ــ ئافره‌ت پرچی ڕه‌ش بێت هاوسه‌ره‌که‌ی خۆشی ئه‌وێ

ــ ئافره‌ت سه‌رپۆشه‌که‌ی لادات هاوسه‌ره‌که‌ی لێ دوور ئه‌که‌وێته‌وه‌

ــ ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام ببینێ سه‌ری ڕووته‌ هاوسه‌ره‌که‌ی بۆ ناگه‌ڕێته‌وه‌

ــ ئه‌گه‌ر هاوسه‌ریشی نه‌بێت تا مردن شو ناکات

ــ درێژ بوونی توکی بن هه‌نگڵ مانای به‌دی هاتنی نیازو مه‌به‌ست و ئایین پاکی یه‌

ــ ڕوتانه‌وه‌ و که‌م بونه‌وه‌ی توکی سه‌ر باش نی یه‌

ــ توك لابردن کاره‌ساته‌

ــ قژ چه‌ور کردن به‌ ڕۆن جوانی یه‌

ــ ده‌رچونی توك له‌ ناو ده‌ست زۆر باشه‌

ــ ئه‌توانین بڵێین قژی سه‌ ر که‌س و کارو هاوسه‌رو کشت وکاڵ و پاره‌یه‌

ــ که‌زی ئافره‌ت پاره‌ کۆ کردنه‌وه‌یه‌

ــ ده‌رهێنانی ئه‌سپێ له‌ ناو قژی سه‌ر مانای ده‌رکردنی به‌د کارانه‌ له‌ ناوچه‌که‌

ــ پرچی جوان کرده‌وه‌ی چاك ده‌رده‌بڕێ

ــ ئافره‌تی نه‌خۆش له‌ خه‌ودا که‌زی بۆ بکرێت ئه‌مرێ

ــ پرچی پیاو جوانی و پاره‌ی هه‌میشه‌ی یه‌ 

ــ سپی بوونی توکی گیان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند زه‌ره‌رو زیانه‌ 

ــ ئافره‌ت ببینێ پرچی ڕه‌ش بووه‌ به‌ پاره‌ی هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێت
   
ئەمانەش کۆمەڵێک لێدانەوەی تری قژ لەخەودا
لە خەودا تەمەن درێژبوونە ،
درێژ بوونی قژی سەر مانای تەمەن درێژی یە بە تایبەتی بۆ ئافرەت ،

لابردنی توکی سمێڵ و بن ھەنگڵ نەمانی قەرزە یان نەمانی غەم و خەفەتە ،
ھەروەھا کەزی بە مانای پارە کۆکردنەوەش دێت ، 

دەرچونی توک لە جێ ی نا ئاسایی باش نی یە رەنگە توشی کێشە بێت ،
سەرتاشین لەکاتی حەج دا ھێمنی و ئاسایشە ، 

درێژ بوونی قژی سەرباز مانای باش بوون و زیاد بوونی چەکەکەیەتی ،
ئەو کەسەی ببینێ قژی وەک پرچی ئەسپە ئەگەر دز بێت ئەگیرێ یان قژی وەک توکی بەرازی لێ بێت توشی غەم و پەژارە ئەبێت
 ،
غەمبار پرچی درێژ بێت غەمەکەی زیاد ئەکات و غەمبار تر ئەبێ ،

یەکێک دڵخۆش و کامەران بێت و لە خەودا ببینێ قژی درێژ بووە زیاتر دڵخۆش و کامەران ئەبێت ، 

ئافرەت پرچی ڕەش بێت ھاوسەرەکەی خۆشی ئەوێ ،

ئافرەت سەرپۆشەکەی لادات ھاوسەرەکەی لێ دوور ئەکەوێتەوە ،

ئەگەر بەردەوام ببینێ سەری ڕووتە ھاوسەرەکەی بۆ ناگەڕێتەوە ،

ئەگەر ھاوسەریشی نەبێت تا مردن شو ناکات ،

درێژ بوونی توکی بن ھەنگڵ مانای بەدی ھاتنی نیازو مەبەست و ئایین پاکی یە .
ڕوتانەوە و کەم بونەوەی توکی سەر باش نی یە ،

توک لابردن کارەساتە ،

قژ چەور کردن بە ڕۆن جوانی یە ،

دەرچونی توک لە ناو دەست زۆر باشە ،

ئەتوانین بڵێین قژی سە ر کەس و کارو ھاوسەرو کشت وکاڵ و پارەیە ، 

دەرھێنانی ئەسپێ لە ناو قژی سەر مانای دەرکردنی بەد کارانە لە ناوچەکە ،

پرچی جوان کردەوەی چاک دەردەبڕێ ،

ئافرەتی نەخۆش لە خەودا کەزی بۆ بکرێت ئەمرێ ،

پرچی پیاو جوانی و پارەی ھەمیشەی یە ، 

سپی بوونی توکی گیان بۆ دەوڵەمەند زەرەرو زیانە ،

مانای بینینی ماسی لەخەودا چییە؟


ئەمانە چەند مانایەكن بۆ بینینی ماسی لە خەودا.

-ئەو كەسەی لەخەویدا ماسی بیینێت و ئاردی پێوەكرابێت ئەوە مانای وایە ڕەنگە بڕێك پارەی لەدەست بچێت و بەو هۆیەوە لەڕوی دەرونيەوە بڕوخێت .

- بیبینی ماسی گەورە لە خەودا بە مانای ئەوە دێت كە پێدەچێت پڕۆژەیەكی گەورە لەپێشت بێت .

-ببینی ماسی مردارەوە بوو لەخەودا بەمانای ئەوە دێت ڕەنگە كەسێك دزیت لێبكات .

-ئەگەر لەخەوتدا لە دەریا یان لەناو ڕوبارێكدا ماسیت بینی ئەوە مانای وایە گەشت دەكەیت و پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكانت پتەوتر دەبێت لەگەڵ دەوروبەرەكەت .

-ماسی بچووك لەخەودا بەمانای دوژمن دێت و چاكتر وایە ئاگاداری خۆت بیت .

-بینینی كۆمەڵێك ماسی جیاواز لەخەودا مانای ئەوە دەبەخشێت كە لەگەڵ كۆمەڵێك كەس كاردەكەیت و سەركەوتوو دەبیت و بڕێكی باش پارەت دەست دەكەوێت .

- ئەگەر لەخەوتدا لەكەناری دەریایەك بویت و ماسیەك بەرەو ڕووت هات ئەوە ڕەنگە پێشوازی لەكەسێك بكەیت كە دەمێكە نەتبینیوە .

-ئەگەر كەسێك لە خەویدا ماسی لەسەر جێگەی نوستنەكەی ببینێت ئەوە ڕەنگە نەخۆش بكەوێت .

-ئەو كەسەی لە خەویدا ماسی سوێر بخوات ئەوە بەڕاستی شەكەت و ماندوە .

- ئەگەر لەخەوتدا ماسی هاتە بەردەمت و هاوسەرگیریت نەكردبێت ئەوە هاوسەرگیری دەكەیت .

-ئەو كەسەی لە خەویدا ماسی لە دەمی بێتە دەرەوە ئەوە قسەی نەشیاو و نەگونجای لەسەر كەسێك كردوە .

-خواردنی ماسی لە خەودا مانای ئەوە دەگەیەنێت كە تۆ لە ژیانتا زۆر ماندویت و ئەركی قورس بەسەر شانتەوەیە .

-ئەگەر لە خەوتا ماسیت گرت ئەوە ڕەنگە دەستكەوتێكی مادی باش بۆت بێتە پێشەوە و كارێكی باشت دەستبكەوێت .

-بینینی ماسی مردوو لە خەودا مانای وایە ڕەنگە بڕێك پارە لەدەست بدەیت بەهۆی كێشەیەك كە ڕەنگە توشت ببێت .

-پاككردنی ماسی لەخەودا مانای وایە چەند شتێكی باش دێتە ڕێگات و بەمەش ژیانت بەرەو باش بوون دەڕوات .

-ڕاوكردنی ماسی لە وشكانیدا مانای تاوانباری و كردنی هەڵەو گوناه دەگەیەنێت .

-بینینی ماسی ڕەنگ قاوەی لە خەودا زۆر باشە بۆ ئەو كەسانەی كە نیازی هاوسەرگیریان هەیە .

-كڕینی ماسی لە خەودا مانای هاوسەرگیری دەگەیەنێت .

-ئەگەر لە خەوتا ماسیت برژاند ئەوە مانای وایە سەركەوتو دەبیت بەسەر ئەو كەسانەی ئارەزووی سەركەوتنت ناكەن .


مانای بینینی بەفر لەخەودا



لێكدانەوەی تایبەت هەیە بۆ  بەفر لە خەودا ئەمانەش چەند لێكدانەوە و شیكردنەوەیەكی شیكەرەوەكانی خەونن لەسەر ئەم بابەتە .

ئیبن سیرین كە یەكێكە لە شیكەرەوەكانی خەون لێكدانەوە بۆ بینینی لەفر لە خەودا لەسەر لێكدانەوەی لایەنە باشەكانی بیبینی بەفر لە خەودا دەڵێت  :

- ئەو كەسەی لە خەویدا بەفر بكڕێت ئەوە مانای وایە ئەو كەسە بڕێك پارەی باشی دەست دەكەوێت و بەمەش خۆشی دەست دەكەوێت .

- بینینی بەفر بارین لە خەودا مانای دابەزینی خێر و بەرەكەت دەگەیەنێت بۆ سەر زەوی .

- بیبینی بەفر لە خەودا مانای چاكبونەوە لە نەخۆشی دەگەیەنێت و خێر و بەرەكەت ڕوو لەو كەسە دەكات كە ئەم خەوەی بینیوە .


لەسەر لێكدانەوە خراپەكانی ئیبن سیرین لەسەر بیبینی بەفر لە خەودا دەڵێت :

- بیبینی بەفر لە خەودا كە لە كاتی خۆیدا نەبارێت بە مانای نەخۆشی و كێشە دێت ڕوبەڕووی ئەو كەسە دەبێتەوە .

- ئەگەر لە خەوتدا بەفر بەسەرتدا باری ئەوە ڕەنگە گەشتێكی دوور وڵان بۆت بێتە پێشەوە  بەڵام ئەم گەشتە سوود بە تۆ ناگەیەنێت .

- بینینی یەفر لە خەودا و توانەوەی بەخێرای مانای ئەوە دەگەیەنێت ئەو كەسە خەم و كێشەی هەیە بەڵام لە ماوەیەكی كەمدا كبَشەكەی نامێنێت .

- بیبینی بارینی بەفرێكی زۆر لە ماوەیەكی كەمدا ئاماژەیە بۆ ئەوەی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتە بێ بەزەی و توند و تیژە .

- كەوتنە ناو گێژەڵوگەیەكی بەفرین ئاماژە بۆ ئەوە دەكات ئەو كەسەی خەونەكەی بینیوە ڕەنگە نەتوانێت ئەوەی خەونی پێوە دەبینێت و ئاواتی پێوە دەخوازێت بیهێنێتە دی .

- ئەو كەسەی لە خەویدا بەسەر بەفردا بڕوات ئەوە مانای وایە هەست بە ئارامی ناكات لەگەڵ ئەو كەسەی لەگەڵی دەژی .

 - نوستن لەسەر سەهۆڵ لە خەودا مانای وایە بابەتێك هەیە لە ژیانتدا و سوودت پێدەگەیەنێت .

Sunday, January 13, 2019

زێڕ لەخەودا چییە؟



ئەو کەسەی ھەندێ زیڕ بە خۆوە بکات لە دەستی بیت یان لە ملی بیت یان لە گوێ ی بیت ئەوە ھەندێ کەس خزمایەتی یان ھاورێ یەتی لەگەڵ دا ئەکەن و شایستەی ئەو خزمایەتی یە نین و توشی کیشەو گیرو گرفتی ئەکەن ،

ئەو کەسەی پارچەیەک زیڕ وەربگریت ئەوەندەی ئەو زیڕە غەم و خەفەتی بۆ دیت ،

ئەگەر ئەکەسیک لەخەویا زیریکی زۆر وەربگریت ئەو کەسە پایە بەرز ئەبیت ،

ئەگەر بینی مالەی لە زیر دروست کراوە واتای ئەو مالە ئەسووتئ ،

ئەو کەسەی ببینئ زیڕ ئەتوینتەوە تووشی شەڕو وئاژاوە دەبیت یان خەلک باسی دەکات ،

ئەو کەسەی ھەردوو دەستی ببیتە زیڕ ھەردوو دەستی ئیفلیج ئەبیت ،

ئەو کەسەی چاوی زیڕ بیت کویر ئەبیت ،

ھەندێ جار زیڕ بە مانای خۆشی دیت ،
زیو ببیتە زیڕ واتای ژیانی ئەو کەسە بەرەو باشترو جاکتر ئەجیت ،

کەسیک لەخەویا ببینێ زیڕ و زیوی ھەیە یان بە خۆی ھەلواسیوە ئەوە کەسیکی نیەت پاکە ،
ئەگەر لەخەودا بینی بەدوای پارجە زیریکی وون بوو ئەگەرا واتای سیقەو متمانەی بە کەسانیک کردوە شایەن و شیاوی ئەوە نەبوونە سیقەیان پئ بکریت ،

ئەگەر بینی ئەنگوستیلەیەکی زیری لە پەنجەیە شوینەکەی ئەگۆرئ ئەیخاتە پەنجەکانی ترەوە واتای خیزانی خیانەتی لئ ئەکات ئەگەر ئافرەت ئەو خەونی بینی پیاوەکەی خیانەتی لئ ئەکات ،

ئەگەر لەخەودا بینی ئەنگوستیلەکەی شکا واتای خیزانی تەلاق ئەدات ئەگەر ھاوسەردار نەبوو واتای لە نزیک ترین ھاورئ ی جیا ئەبیتەوە ،

ئەگەر لەخەودا بینی زێری دۆزیەوە سامان و پارەی خۆی لەدەست ئەجیت یان تاوانیکی ئەئەخریتە ئەستۆی رەنگە نەیکردبیت ،

خواردنی زێر لەخەودا بەخشینی پارەیە بەسەر خزمەکانی ،

ئەگەر لەخەودا بینی لەگەل زێرینگرێک بوو واتای لەگەل کەسیکی درۆزن ھاورێ یەتی دەکات ،


Wednesday, January 9, 2019

مانای بینینی گورگ لەخەودا!


ئەو كەسەی لە خەویدا گورگ بچێتە ماڵەكەی ئەوە مانای وایە كەسێكی ناپاك و دز دەچێتە ماڵەكەیەوە ، بینینی گورگ لە خەودا بە مانای دوژمنێكی درۆزن دێت .

ئەو كەسەی لە خەویدا گورگێك ببینێت ماڵی ببێت ئەوە مانای وایە كەسێكی نزیكی كاری ناباش دەكات و تۆبە دەكات بۆ ئەوەی ئەو كارانەی دوبارە نەكاتەوە .

ئەو كەسەی لە خەویدا ببێت بە گورگ ئەوە مانای وایە خۆشحاڵ دەبێت .

ئەو كەسەی لە خەویدا سەگ و گورگ بەیەكەوە ببینێت ئەوە مانای وایە كەسانێكی خراپ لە دەوری كۆبونەتەوە .

ئەو كەسەی لە خەویدا گورگێك چارەسەر بكات ئەوە مانای وایە چارەسەری كەسێك دەكات .

بینینی گورگ لە خەودا مانای لەدەستدانی شتێكی مادیی دێت و ئارەزوو دەكەیت بیپارێزیت .

بینینی گەلە گورگ لە خەودا بە مانای ئەوە دێت كەسێك هەیە دەیەوێت پلانت بۆ دابنێت و پشتت بشكێنێت .

بینینی گورگ لە دورەوە بە مانای هاوڕێی خراپ دێت و پێویستە ئاگاداربیت هاوڕێیەتی كێ دەكەیت .

ئەگەر لە خەوتدا گوێت لە دەنگی گورگ بوو مانای وایە هەست بە تەنهایی دەكەیت .

بینینی گورگی ڕەش لە خەودا مانای وایە چەند لایەنێكی خراپ هەیە لە كەسایەتی تۆدا هەیە و پێویستە زوو ئەو شتە خراپانە لە كەسایەتی خۆتدا نەهێڵیت .
چاوەروانی ئێمەبن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرhttps://twitter.com
بەژداری مەیڵەکەمان بکە