آخر الأخبار
... جاري التحميل

Monday, September 17, 2018

مانای بینینی ئەسپ چییە لەخەودا


ئەو کەسەی لە خەودا ئەسپێکی هەبێت ، رزقی زیاد ئەکات وزاڵ ئەبێت بەسەر دوژمنانی ، ئەگەر سواری ئەسپ بیت و لێ ی بێت بەناو بانگ و شکۆمەند ئەبێت و پارەی دەست ئەکەوێت یان سەفەرئەکات یان کوڕی ئەبێت یان خۆی لە دوژمنانی ئەپارێزێت یان ئەگەر هاوسەری نەبێت کەسێکی خانەدان ئەبێتە هاوسەری ، هەندێ جاریش ئەسپ بە مانای خانوی جوان دێت ، ئەسپی ڕەش و سپی سەربەرزی و سەرکەوتنە بەسەر دوژمنان چونکە ئەسپی مەلائیکەیە ، ئەسپی ڕەش خەم و خەفەتە ، ئەسپی قاوەیی و قاچەکانی سپی بێت زانست و دین و ئایینە ، ئەو کەسەی لەخەودا سواری ئەسپی ڕەش و سوور بێت عارەق یان مەشروب ئەخواتەوە ، ئەو کەسەی سواری ئەسپی کەسێکی تر بێت لە رەفتار و خێر و چاکە کردن دا وەك ئەو کەسە ئەکات ، ئەو کەسەی ڕەشمەی ئەسپەکەی بەردات و دابەزێت و بەڕەڵلای کات ژنەکەی تەڵاق ئەدات ، سواری ئەسپێکی تر بێت ژنێکی تر ئەخوازێت ، بینینی ئەسپی زۆر بەڵام کەسی لەسەرنەبێت ئەوانە ئافرەتن بۆ شایی یان بۆ پرسە وماتەمینی کۆ ئەبنەوە، ئەو کەسەی لە خەودا ئەسپی زۆری هەبێت ئەبێتە گەورەی قەومێك ، ئەو کەسەی ئەسپ لەخەودا ببینێ براکانی ڕازی ئەبن لێ ی ، هەروەها ئەسپ لەخەودا پیاوە یان کورە یان شەریکە یان بازرگانە یان تاجیرە یان کرێکارە و لە بەرێوە بردنی کارەکانی دا کەسێکی لێ هاتوە ، کلکی ئەسپ لەخەودا توکی زۆر بێت مانای مندالی زۆرە ، ئەو کەسەی لەخەودا ببینێ کلکی ئەسپەکەی بڕاوەتەوە و ئەمرێت و لەپاش خۆی منداڵ جێ ناهێڵێ و لەیاد ئەچێتەوە ، ئەگەر ئەسپەکەی خۆی بێ کلك بێت ئەوە هەموو کەس و کاری لە پێش خۆی ئەمرن ، ئەو کەسەی ئەسپەکەی شەڕی لەگەڵ بکات ، ئەگەر دەسەڵات دار بیت سەرکردیەکی شەریف یان کوڕێکی باش لە ڕوی ڕائەوەستن، ئەگەر بازرگانیش بیت شەریکەکەی لێ ی جیا ئەبێتەوە ، ئەو کەسەی سواری ئەسپێکی باڵ دار بێت سەر بەرز و شکومەند ئەبێت و مال و موڵکی زۆری دەست ئەکەوێت یان هاوسەرێکی باشی دەست ئەکەویت و رێزی لێ ئەگرێت و خزمەتی ئەکات ، ئەو کەسەی سواری ئەسپێکی رەش و سپی بێت و هاوسەری نەبێت زەماوەند ئەکات ، ئەو کەسەی گۆشتی ئەسپ بخوات زاڵ ئەبێت بەسەر دوژمنانی و یان پارەی دەست ئەکەوێت ، ئەو کەسەی سواری ئەسپی رەش بێت سەفەر ئەکات ، ئەوکەسەی لەخەودا ئەسپ گازی لێ بگرێت ئەبێتە فەرماندەی سوپا ، ئەو کەسەی ئەسپێك بکوژێت پارەی دەست ئەکەوێت هیز و توانای زیاد ئەکات ، ئەسپ سوار لە ئاسمان دا بفرن لەو شوێنە شەڕ و جەنگ ڕوو ئەدات ، ئەو کەسەی لەخەودا ئەسپەکەی ئاو بی بات ئەگەرکەسێکی نەخۆشیان هەبێت ئەو نەخۆشه ئەمرێ ، سواربونی ئەسپی کویر تێك چونی باری ژیانە ، سوار بونی ئەسپی مردو خەم و خەفەتە ، ئەوکەسەی ئەسپەکەی بفرۆشی بە ئارەزوی خۆی دەست لە ئیش و کاری هەڵئەگرێت ، ئەسپی زۆر بچنە ناو کۆڵان و ماڵەکان مانای ئەوەیە باران ئەبارێت

هیچ کۆمێنتێک نیە:

بۆ comments

چاوەروانی ئێمەبن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرhttps://twitter.com
بەژداری مەیڵەکەمان بکە