لێكدانەوەی
تایبەت هەیە بۆ بەفر لە خەودا ئەمانەش چەند لێكدانەوە و
شیكردنەوەیەكی شیكەرەوەكانی خەونن لەسەر ئەم بابەتە .
ئیبن سیرین كە یەكێكە لە شیكەرەوەكانی
خەون لێكدانەوە بۆ بینینی لەفر لە خەودا لەسەر لێكدانەوەی لایەنە باشەكانی
بیبینی بەفر لە خەودا دەڵێت :
- ئەو كەسەی لە خەویدا بەفر بكڕێت ئەوە مانای وایە ئەو كەسە بڕێك پارەی باشی دەست دەكەوێت و بەمەش خۆشی دەست دەكەوێت .
- بینینی بەفر بارین لە خەودا مانای دابەزینی خێر و بەرەكەت دەگەیەنێت بۆ سەر زەوی .
- بیبینی بەفر لە خەودا مانای چاكبونەوە لە نەخۆشی دەگەیەنێت و خێر و بەرەكەت ڕوو لەو كەسە دەكات كە ئەم خەوەی بینیوە .
لەسەر لێكدانەوە خراپەكانی ئیبن سیرین لەسەر بیبینی بەفر لە خەودا دەڵێت :
- بیبینی بەفر لە خەودا كە لە كاتی خۆیدا نەبارێت بە مانای نەخۆشی و كێشە دێت ڕوبەڕووی ئەو كەسە دەبێتەوە .
- ئەگەر لە خەوتدا بەفر بەسەرتدا باری ئەوە ڕەنگە گەشتێكی دوور وڵان بۆت بێتە پێشەوە بەڵام ئەم گەشتە سوود بە تۆ ناگەیەنێت .
- بینینی یەفر لە خەودا و توانەوەی
بەخێرای مانای ئەوە دەگەیەنێت ئەو كەسە خەم و كێشەی هەیە بەڵام لە ماوەیەكی
كەمدا كبَشەكەی نامێنێت .
- بیبینی بارینی بەفرێكی زۆر لە ماوەیەكی كەمدا ئاماژەیە بۆ ئەوەی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتە بێ بەزەی و توند و تیژە .
- كەوتنە ناو گێژەڵوگەیەكی بەفرین
ئاماژە بۆ ئەوە دەكات ئەو كەسەی خەونەكەی بینیوە ڕەنگە نەتوانێت ئەوەی
خەونی پێوە دەبینێت و ئاواتی پێوە دەخوازێت بیهێنێتە دی .
- ئەو كەسەی لە خەویدا بەسەر بەفردا بڕوات ئەوە مانای وایە هەست بە ئارامی ناكات لەگەڵ ئەو كەسەی لەگەڵی دەژی .
- نوستن لەسەر سەهۆڵ لە خەودا مانای وایە بابەتێك هەیە لە ژیانتدا و سوودت پێدەگەیەنێت .
هیچ کۆمێنتێک نیە:
بۆ comments