آخر الأخبار
... جاري التحميل

Wednesday, March 6, 2019

خەو بینین بە کەڵەشێر چییە؟


لەخەودا گەورە پیاوی ماڵە و مریشکیش گەورە ئافرەتی ماڵە ، کەڵەشێر جەنگاوەرێکی شکۆمەندە یان پیاوێکی ڕەوشت خراپە ، هەندێ جار قسەی باش ئەکات و هەندێ جاریش قسەی خراپ ، کەڵەشێر کوڕێکی خۆشەویستە ، ئەو کەسەی کەڵەشێرێکی دەست کەوێت لەگەڵ پیاوێك ئاشت ئەبێتەوە ، ئەو کەسەی لەخەودا کەڵەشێرێك سەربڕێت وەڵامی بانگ دەر ناداتەوە 

 ئەو کەسەی کەڵەشێر لە خەودا ببینێ باری زانستی و دانایی پتەوتر ئەبێت یان لەگەڵ زانایان دا کۆئەبێتەوە و سوود وەر ئەگرێت ، ئەو کەسەی لە خەودا ببێتە کەڵەشێر ئەمرێ ، ئەو کەسەی لە خەودا کەڵەشێر دوو دەنوکی لێدات پیاوێکی بیانی ئەی کوژێت

 ئەگەر کەڵە شێرەکە سپی بوو ئەوە بانگ دەرە ، هەروەها ووتراوە ئەو کەسەی لەخەودا ببێتە كەڵەشێر ئەبێتە نۆکەرو ئەکەوێتە ژێر دەستی خەڵکی یان ئەبێتە بانگ دەر و شارەزایی ئەبێت لە بارەی کاتەوە ، هەروەها کەڵەشێر بە مانای ووتار بێژ و خوێنەر دێت ، کەڵەشێر ئەو کەسەیە فەرمانی چاکە کردن ئەدات و چاکەش ناکات چونکە کاتی نوێژمان بیر ئەخاتەوە بەڵام خۆی نوێژ ناکات

لەوانەیە کەڵەشێر لە خەودا پاسەوان بێت ، ئەو کەسەی لەخەودا ببینێ کەڵەشێرێك چوە ماڵی و چەند دەنکێك جۆی برد مانای ئەوەیە بانگ دەر دزی لێ ئەکات ، کەڵەشێر لەخەودا پیاوێکی شکۆمەندو دەنگ خۆشە ، کەڵەشێری بچکۆلە کوڕە 

ئەو کەسەی لە خەودا کەڵەشێرێکی دەست کەوێت کوڕێکیان ئەبێت یان خانوێك ئەکڕێت یان کەسێکی دووری ئەگەڕێتەوە یان هەوالی ئەو کەسەی پێ ئەگات 

 ئەو کەسەی کەڵەشێرێکی سوری دەست کەوێت نۆکەرێکی دەست ئەکەوێت و ئەو نۆکەرە لە دەستی ئاغاکەی هەڵاتوە ، ئەو کەسەی لەخەودا لەگەڵ کەڵەشێر شەڕ کات ئەوە لەگەڵ پیاوێکی بیانی دا شەڕ ئەکات


هیچ کۆمێنتێک نیە:

بۆ comments
  1. برا،زۆر گە ڕام نە م دۆزییە وە یە ،سە ری مریشک وە سە ری کە ڵێشیر

    ReplyDelete

چاوەروانی ئێمەبن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرhttps://twitter.com
بەژداری مەیڵەکەمان بکە