مردن لەخەودا گەڕاندنەوەی ئامانەتە یان چاك بوونەوەی نەخۆشە و یان ئازاد
بوونی بەندکراوە لە زیندان و یان چاوپێکەوتنە بەو کەسانەی ماوەیەکی زۆرە
دوور کەوتونەتەوە ،
مردن لەخەودا ئەگەر گریان و هاوارو قیژانی لەگەڵ دا بێت
و مردوەکە لە ژیر خاك نەشاردرێتەوە مانای ئەوەیە ئایین لە بارێکی خراپ
دایەو دونیاش لەبارێکی باش دایە ،
ئەو کەسەی لەخەودا ببینێ مردوەو گریان و
حاڵەتی پرسەو مردن لە ئارادا نی یە ئەو کەسە خانوەکەی ئەڕوخێ یان کوێر
ئەبێت یان تەمەنی درێژ ئەبێت ،
ووتراوە مردن سەفەرە یان هەژاری و دەست
کورتی یە ،هەروەها ووتراوە مردن هاوسەر گیری یە چونکە مردو وەك بوك و
زاوائەشۆردرێ و بۆنی خۆش ئەکرێت و ئەڕازێندرێتەوە ،
ئەو کەسەی لەخەودا
بمرێت ولەسەر شان هەڵبگیرێت بەڵام لە ژێر خاك نەشاردرێتەوە ئەو کەسە زاڵ
ئەبێت بەسەر دوژمنەکانی دا ، ئەو کەسەی لە خەودا بمرێت و زیندو بێتەوە
ئەو کەسە لە پاش هەژاری و دەست کورتی دەوڵەمەند ئەبێت ولە گوناهەکانی تۆبە
ئەکات ، مردوێك لە خەودا بە یەکێك بڵێ من نەمردومە ئەو مردوە لە پلەو
پایەی شەهیدان دایە ، مردو لەخەودا ببیندرێ دڵ تەنگە یان نەخۆشە یان
لاوازبوە یاب ڕەنگی زەردە یان ئەگرێت یان بێزارە ئەو مردوە خۆی بەرپرسیارە
لە کاروباری ئایینی خۆی ولەو دونیایە لەبارێکی ناخۆش دایە ،
مردوەکان لە
گۆڕ دەرچن و خواردنی خەڵکی بخۆن گرانی ئەبێت ، مردوو لەخەودا هەرچی بڵێ
ڕاست ئەکات چونکە لە جێ ی هەقە ،مردو لەخەودا ببیندرێ پێ ئەکەنێت و ڕووی
خۆشەو جل و بەرگی جوان و ڕێك و پێکی لەبەرە ، ئەومردوە لەو دونیایە حاڵی
باشە ، ئەو کەسەی لەخەودا لەسەر مردوو نوێژ بکات ئەو کەسە ئامۆژگاری
پیاوێکی دڵ ڕەق ئەکات ، هەرەوها مردن پەشیمانی یە لە گوناهێکی گەورە ،
ئەو
کەسەی لەخەودا بە ڕوتی بمرێ هەژارو دەست کورت ئەبێت ، ئەگەر لەسەر فەرش
بمرێ ئەکەوێتە خێرو خۆشی ، مردنی کوڕ لەخەودا مانای ڕزگاربوونە لە دوژمنێك ،
ئەو کەسەی لەخەودا ببینێ مردو لەژێر خاك شاردرایەوە ئەوکەسە ئەگەر هاوسەری
نەبێت زەماوەند ئەکات ، مردن بۆ ئەو کەسانە باشە کە غەمبارن یان ئەترسن ،
مردنی برا لەخەودا مردنی دوژمنە ،
ئەوکەسەی لەخەودا لەناو کۆمەڵێك مردو دا
بێت ئەوە لەناو کۆمەڵێك دووڕوو دایە ،ئەو کەسەی هاوڕێ یەتی مردو بکات سەفەر
ئەکات ، ئەو کەسەی لەخەودا لەسەر تەختی مردوو شۆرین دا بێت ئەو کەسە
ڕزگاری ئەبێت لە قەرز و غەم و خەفەت و لەو گەناهانەی کە کردویەتی ، زیندوو
بوونەوەی مردو لەخەودا مانای زیندوبونەوە و باس کردنی کارو باری ئەومردوەیە
، مردوو لەخەودا ڕووی ڕەش بێت ئەومردوە بەکافری مردوە ، ئەوکەسەی لەخەودا
مردوێك زیندو کاتەوە ئەو کەسە گاورێك یان جولەکەیەك ئەکاتە ئیسڵام ،
زیندوو
هەر چی بداتە مردو باش نی یە و زەرەر و زیانی بەدواوەیە ، مردو هەر چی
بداتە زیندو باشەو خێرو خۆشی بەدواوەیە ، مردو دەستی زیندو بگرێت و لەگەڵ
خۆی بیبات ئەو زیندوە پارەی لە لای یەکێك دا هەیەو نایداتەوە ئەو پارەیەی
بۆ ئەگەڕێتەوە ، قسە کردن لەگەڵ مردوو تەمەن درێژی یە ،زیندو مردو ماچ کات
زیندوەکە سوود لە پارەو زانستی ئەو مردوە وەرئەگرێت ، نەخۆش مردو ماچ کات
ئەمرێ ،زیندو لەگەڵ ئافرەتێکی مردو زەماوەند بکات ئەمرێ ، مردو جل و بەرگی
پیس و دڕاو بداتە یەكێك ئەوکەسە زەرەر ئەکات وپارەی نامێنێ ، مردو لە زیندو
بدات ئەو زیندوە لە ئایین دا کەم کوڕی هەیە یان لەسەفەر دائەکەوێتە خێرو
خۆشی ،
زیندو لەخەودا لەگەڵ مردو بخەوێت زیندوەکە تەمەن درێژ ئەبێت ،
ئەوکەسەی لەخەودا ببینێ دایکی ئەمرێ کاروباری دونیای تێك ئەچێت ، نەخۆش
لەخەودا ببینێ برای مرد خۆی ئەمرێ ،
ئەو کەسەی لەخەودا هاوسەرەکەی بمرێت
کاروباری پیشەو ژیانی تێك ئەچێت ، لەخەودا ببیندرێ مردوێك لە ناو ئاوی
دەریادا ئەخنکێ ئەو مردوە لە ماوەی ژیانی دا گوناهی زۆری کردوە ، مردوەکان
لە گۆڕەکانیان دەرچن مانای ئەوەیە بەندکراوەکان لە زیندان ئازاد ئەکرێن ،
مردن بۆ هەژار دەوڵەمەند بوونە ، مردنی پیغەمبەرەکان لە خەودا مانای
لاوازبوونی باری ئایینە ، مردنی دایك و باوك تێك چونی کاروباری ژیانە ،
مردنی هاوسەر دونیا و ژیانێکی بێ سوودو بەسەر چوە .