آخر الأخبار
... جاري التحميل

Wednesday, December 19, 2018

مانای بینینی پێغەمبەر محمد (صلى الله عليه وسلم) چییە لەخەودا؟



پێغەمەبەرمان محمد (صلى الله عليه وسلم) خوای گەورە ناردی بۆ هیدایەت دانی مرۆڤەکان ،
تاکو ڕێباز و ئاینی پیرۆزی ئیسلام بگەیەنێت بەهەموو جیهان خەڵکی لەگومڕایی و تاریکی
بتپەرستی ڕزگاربکات بۆ خوا پەرستی و ڕێگای ڕاست ، خوای گەورەش چەندین بەڵگەو موعجیزەی داوە پێغەمەبەرمان محمد (صلى الله عليه وسلم) وە ئەو لە ڕۆژی قیامەت شەفاعەتمان بۆ دەکات ، خوای بەچەندین شێوە باس و ستایشی ئەو پێغەمەبەرمانی کردووە ،

دەربارەی بینینی پێغەمەبەر دەفەرموێت: (من رآني في المنام فكأنما رآني في اليقظة فان الشيطان لا يتمثل بي) واتا : هەرکەسێک من ببینێت لەخەودا وەکو ئەوە وایە کە منی بینیبێت
بەڕاستی چونکە بەراستی شەیتان ناتوانێ خۆی بچوێنێت بەمن ،
وەدەفەرموێت: (من رآني فقد رأى الحق ) وەهەروەها دەفەرموێت : (من رآني في المنام فلن يدخل النار ).

لأبن سيرين لێکدانەوی بینینی پێغەمەبەر محمد (صلى الله عليه وسلم) لەخەودا بەم شێوەیەکردوە:

-هەرکەسێک پێغەمبەر ببنێت کەشتێکی پێدەدات وەکو خواردن یان خواردنەوەیەک یا هەرشتێکی دونیایی مانای خۆشی و خێرو بەرەکەت دێت بۆ خۆی و خانەوادەکەی.

-هەرکەسێک نەخۆش بێت پێغەمبەر ببینێت ئەوا چاک دەبێتەوە بە فەرمانی خوا،
وەکەسێک کێشەو گرفتی هەبێت کێشەکانی چارەسەر دەبێت ، وە ئەگەر لەشەڕدابێت
خوای گەورە سەریدەخات .

 -هەرکەسێک ببینێت پێغەمەبەر (صلى الله عليه وسلم) مرد ، ئەوا مانای وایە کەسێک لەخێزانەکەی یان لەمنداڵەکانی دەمرێت.

-هەرکەسێک خواردنی برد بۆ پێغەمەبەر (صلى الله عليه وسلم) ئەوکەسە خواردنەکەی خوارد ئەوا مانای وایە ئەوکەسەی خەوەکەی بینیوە زەکات نادات لەماڵ و سامانی کە خوای گەورە پێی بەخشیەوە.


هیچ کۆمێنتێک نیە:

بۆ comments

چاوەروانی ئێمەبن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرhttps://twitter.com
بەژداری مەیڵەکەمان بکە