آخر الأخبار
... جاري التحميل

Friday, December 28, 2018

مانای بینینی دۆزەخ لەخەودا


ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ له‌ ناو ئاگری دۆزه‌خ دایه کرده‌وه‌ی ناڕه‌واو ناپه‌سه‌ند ئه‌کات 
ئه‌گه‌ر به‌سه‌لامه‌تی له‌ ئاگره‌که‌ ده‌رچێت مانای ئه‌وه‌یه‌ توشی غه‌م و خه‌فه‌تی دونیا ئه‌بێت 

 ئه‌و که‌سه‌ی له‌ خه‌ودا ببینێ ئاگری لێ نزیك ئه‌بێته‌وه‌ توشی گیرو گرفتی حاکم و کار به‌ده‌ست ئه‌بێت هه‌روه‌ها زیانێکی زۆریشی لێ ئه‌که‌وێ 

ئاگر ئاگاداری یه‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌ ڕێی ئیسلام لایان داوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تۆبه‌ بکه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ڕێی حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌ که‌ ڕێی ئیسلامه‌ 

هه‌روه‌ها ئه‌توانین بڵێین ئاگر به‌ مانای هه‌ژاری و زیندان و مل که‌چی وپاره‌ی حه‌رام و دراوسێ ی خراپ و زیناو پیاو کوشتن و نوێژ نه‌کردن دێت .

Monday, December 24, 2018

سودەکانی نوێژکردن لەڕوی تەندروستیەوە

خوای گەورە شتێکی لەسەر فەڕز کردووین ئەویش نوێژکردنە، چونکە چەندین توێژینەوە، کە لە وڵاتانی ئیسلامیدا ئەنجامدراون، سەلماندوویانە کە ئەو کەسەی پارێزگاری لەسەر نوێژکردن دەکات، بەڵکو هەنگاوی زیاتر دەنێت بۆ چوونە مزگەوت، کەمتر دووچاری کێشەکانی بڕبڕەی پشت دەبێتەوە...
نوێژ کردن جگه‌ له‌وه‌ی که‌ جێ به‌جێ کردنی ئه‌رکێکی ئاینیه‌ چاره‌سه‌ره‌ریشه‌ بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ دووجاری نه‌خۆشی هاتوون له‌ قاچه‌کانیان … 
به‌پێی گو‌ته‌ی پزیشکه‌کان نوێژکردن ئه‌بێته‌ هۆی که‌م کردنه‌وه‌ی کاریگه‌ری نه‌خۆشی له‌سه‌ر قاچه‌کان به‌تایبه‌تی له‌ کاتی کرنۆش بردن و رکوعدا ...
له‌م کاتانه‌دا سوری خوێن له‌ قاچه‌کاندا چالاکتر ده‌بێت ئه‌مه‌ش به‌هۆی هێزی کێش کردنی زه‌ویه‌وه...‌ هەروەها سودێک لەسودەکانی لەکاتی رکوع سجودا کە دوو ھەرە جولە باشەکانی جیھانن کە باشترین جولەن بۆ بەھێزکردنی پشت و ئەژنۆ....
کە سوجدە دەبەی دوو سودی زۆر گرینگی ھەیە زۆر ترین خوێن دەروات بۆ مێشکت مێشکت ئارام و چالاک دەکاتەوە لەکاتی سوجدەدا ماسولکەکانی سکت زەخت دەکەن لە سیەکانت بۆ دەرکردنی ئەو ھەواپیسەی کەلەسیەکانتا ماوەتەوە بە شێوە سیەکانت پاک دەبێتەوە لەگەل ھەر سوجدەیەکدا

Wednesday, December 19, 2018

مانای بینینی پێغەمبەر محمد (صلى الله عليه وسلم) چییە لەخەودا؟



پێغەمەبەرمان محمد (صلى الله عليه وسلم) خوای گەورە ناردی بۆ هیدایەت دانی مرۆڤەکان ،
تاکو ڕێباز و ئاینی پیرۆزی ئیسلام بگەیەنێت بەهەموو جیهان خەڵکی لەگومڕایی و تاریکی
بتپەرستی ڕزگاربکات بۆ خوا پەرستی و ڕێگای ڕاست ، خوای گەورەش چەندین بەڵگەو موعجیزەی داوە پێغەمەبەرمان محمد (صلى الله عليه وسلم) وە ئەو لە ڕۆژی قیامەت شەفاعەتمان بۆ دەکات ، خوای بەچەندین شێوە باس و ستایشی ئەو پێغەمەبەرمانی کردووە ،

دەربارەی بینینی پێغەمەبەر دەفەرموێت: (من رآني في المنام فكأنما رآني في اليقظة فان الشيطان لا يتمثل بي) واتا : هەرکەسێک من ببینێت لەخەودا وەکو ئەوە وایە کە منی بینیبێت
بەڕاستی چونکە بەراستی شەیتان ناتوانێ خۆی بچوێنێت بەمن ،
وەدەفەرموێت: (من رآني فقد رأى الحق ) وەهەروەها دەفەرموێت : (من رآني في المنام فلن يدخل النار ).

لأبن سيرين لێکدانەوی بینینی پێغەمەبەر محمد (صلى الله عليه وسلم) لەخەودا بەم شێوەیەکردوە:

-هەرکەسێک پێغەمبەر ببنێت کەشتێکی پێدەدات وەکو خواردن یان خواردنەوەیەک یا هەرشتێکی دونیایی مانای خۆشی و خێرو بەرەکەت دێت بۆ خۆی و خانەوادەکەی.

-هەرکەسێک نەخۆش بێت پێغەمبەر ببینێت ئەوا چاک دەبێتەوە بە فەرمانی خوا،
وەکەسێک کێشەو گرفتی هەبێت کێشەکانی چارەسەر دەبێت ، وە ئەگەر لەشەڕدابێت
خوای گەورە سەریدەخات .

 -هەرکەسێک ببینێت پێغەمەبەر (صلى الله عليه وسلم) مرد ، ئەوا مانای وایە کەسێک لەخێزانەکەی یان لەمنداڵەکانی دەمرێت.

-هەرکەسێک خواردنی برد بۆ پێغەمەبەر (صلى الله عليه وسلم) ئەوکەسە خواردنەکەی خوارد ئەوا مانای وایە ئەوکەسەی خەوەکەی بینیوە زەکات نادات لەماڵ و سامانی کە خوای گەورە پێی بەخشیەوە.


چاوەروانی ئێمەبن لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرhttps://twitter.com
بەژداری مەیڵەکەمان بکە